رۆژی كورد: ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران سەبارەت بە دەستێوەردان و پیلانی نوێی رژیمی ئێران بۆ سەر ئەحزابی كورد و هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاو كردۆتەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ رژیم
بە پێ زانیاریەكانی كە بە ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات گەیشتوون، وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی لە هەوڵی ئەنجامدانی كردەوەی ترۆریستی لە بەرانبەر هێزو لایەنەكانی كوردستانی ئێران و بە دیاری كراوی كار و ترۆری رێبەری و زەربەت دان لە سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانەو بۆ جێ بە جێ كردنی پیلانەكەی داوای هاوكاری لە بەكرێگیراوە عێراقیەكانی كردوە.
هەر بە پێ زانیاریەكان، لە چەند رۆژی رابردوو بەرپرسانی ئەمنیەتی و سەربازی رژیم لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا (غەربی)كۆبوونەوەو بریاریان داوە هێرش بكەنە سەر ناوچەی سنووری كێلەشین و هەر لەو چوارچێوەدا موشەكی پێشكەوتوو هەروەها تۆپخانەیان هێناوە بۆ ناوچەی شنۆ.
لە لایێكی دیكەوە رژیمی ئێران لە هەوڵدایە بە هاوكاری حەشدی شەعبی و بە رازی كردنی لایەنێكی كوردی، كێشە بۆ حكومەتی هەریمی كوردستان و بە دیاری كراوی كێشە بۆ ناوچەی شەنگال و ئیدارەی كوردی لەو ناوچەیە دروست بكات.
لەو چوارچێوەدا داواكارین كە لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دابین كردنی لایەنی ئەمنیەتی و پارێزگاری.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆر