ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، فیلمی سینمایی “ماندوو” بەرهەمی دەرهێنەری کورد کە لە کوردستانی باشوور بەرهەم هێنراوە، لە سینەماکانی ئێان نمایش دەکرێت.
فیلمی “ماندوو” بەرهەمی “ئیبراهیم سەعیدی” دەرهێنەری خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و شاری مهابادە.
ئەم فیلمە کوردییە تا ئێستا لە چەندین فستیڤاڵی جیهانی خەڵاتی وەرگرتووە.
بڕیارە ئەم فیلمە لە سینەماکانی “گرووپی هونەر و تەجروبە” لە سەرجەم ئێران نمایش بکرێت.
ئەو فیلمە باس لە بەسەرهاتی بنەماڵەیەکی ئاوارەی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات کە پەنایان بردۆتە کوردستانی باشوور و لای عێراق و دوای ٢٨ ساڵ ئاوارەیی و هەڵوەدایی، دەیانهەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
فستیڤاڵی جیهانیی “لوکا” یەکێک لەو فستیڤاڵانەیە کە “ماندوو” بەشداری تێدا کردووە.
پێشتر فیلمی “ماندوو” له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد “ئیبراهیم سه‌عیدی” به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ر له چوار سانسی جیاوازدا له به‌شی كێبڕكێی سه‌ره‌كی به ناونیشانی “روانینی نوێ”New Visions له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “ریكاویك” Reykjavik له شاری ریكاوێك له وڵاتی ئیسله‌ندا نمایش کراوە.
هەروەها، فیلمی سینه‌مایی “ماندوو” كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، سه‌ره‌تا كاتژمێر 10 ی شه‌وی پێنجشه‌ممه 23 ی سێپته‌مبه‌ر له هۆڵی ژماره یه‌كی سینه‌ما “بی‌و پارادایس”Bíó Paradís له نمایشێكی تایبه‌تدا بۆ نوێنه‌ری ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئاماده‌بوو له فێستیڤاڵی “ریكاویك” نمایشكرا.