Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سەحەر فەیزی، چالاکی خوێندکاریی کورد بانگهێشتی دادگا کرایەوە

سەحەر فەیزی، چالاکی خوێندکاریی کورد بانگهێشتی دادگا کرایەوە

0
1008

مرۆڤایەتی: سەحەر فەیزی کچی مستەفا و خەڵکی شاری سەقز، لە ڕێگای نامەیەکەوە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز لە بانگهیشتی دادگا کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، لەو نامەیەی دادگای شۆڕش ـدا، داوا لەو کچە خوێندکارە کوردە کراوە ڕۆژی ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بۆ دیاری کردنی ماوەی حوکمەکەی، لە دادگا ئامادە بێت.

سەحەر فەیزی، کچە کوردی خوێندکاری بواری بەڕێوبەربەریی بازرگانیی زانکۆی تەورێز، کچی مستەفا و تەمەن ٢٤ ساڵان، ڕۆژی چوارشەممە 23ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەلایەن مەئموورە جل شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە باژێڕی سەقز و بە هۆی بەشداریی چالاکانە لە مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، دەستبەسەر کرابوو.

سەحەر فەیزی پاش چوار مانگ ڕاگیرانی لە زیندان بەدانی بارمتەی ٢٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

لەلایەکی ترەوە، چارەنووس و دۆخی کچێکی خوێندکاری کورد کە 17ی جۆزەردانی 1395ی هەتاوی لەلایەن هێزە تەناهییەکانی ڕژیم، دەستبەسەر کراوە، تا ئێستا ناڕوون و نادیارە.

هەواڵنێری هاوار لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، ئەسرین ئەمین زادە، کچی بەهائەددین، تەمەن ٢٤ ساڵان و خوێندکاری بواری ژمێریاری، ڕێکەوتی 17ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، لەلایەن هێزە تەناهییەکانی ئیتلاعاتی مهاباد، دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا ئێستاش شوێنی دەستبەسەرکران، هۆکاری دەستبەسەرکران و دۆخی دەروونی و جەستەیی ئەو کچە کوردە نادیارە.

بەپێی زانیارییەکانی هاوار، ئەو کچە کوردە خوێندکارە لە ماڵی باوکی خۆی و لەلایەن دوو کەس لە مەئموورەکانی ئیتلاعاتی مهاباد و بە هەبوونی مۆڵەتی دادوەری، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەمین زادە لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ “هاوار” گوتی: “بنەماڵەی ئەمین زادە تا ئێستا چەندین جار بە بەردەوامی ەردانی بنکە ئەمنیەتیی و پەیوەندیدارەکانی ڕژیمیان کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە و هیچ زانیارییەکیان لە کچەکەیان نیە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودەرهێنەرێکی کورد، خەڵاتی “هەناری زێڕین”ی باشترین دەرهێنەری فستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەكانی لە ئۆستڕاڵیای بردەوە
بابەتی دواترخوێندکارانی زانکۆی مەریوان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ڕاگرتنی توندوتیژی بە دژی ژنان، ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان