Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور حەشدی شەعبی گەیشتە کەرکووک

حەشدی شەعبی گەیشتە کەرکووک

0
1804

ڕۆژی کورد: سەرچاوەیەکی تەناهیی ئێراقی، ئەمڕۆ هەینی 27ی گەلاوێژی 1369ی هەتاوی، هەواڵی ڕاگواستران و ناردنی هێزی سەربازیی بەربەرین و چەک و تەقەمەنی بۆ کەرکووک کرد و گوتیشی، مەبەست لەو کارە، ئازادکردنی تەلەعفەر لە دەست داعشە.

بەپێی هەواڵی ئەلعەرەبیە لە زار سەرچاوەیەکی تەناهیی عێراقەوە، هێزگەلێکی فرە و لە ناویاندا ئەرتەش، پۆلیس و تیرۆریستانە حەشدی شەعبی، لەژێر ناوی ئازادکردنی تەلەعفەر، چوونە کەرکووک و ناوچەکانی دەورووبەری تەلەعفەر.

تەلەعفەر یەکێک لەو ناوچە ستراتژیکیانەیە کە لە ئەگەری سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستان دەتوانێ دەورێکی گەورە و گرانی لە هەناردە و هاوردەکردنی هەرێم و پەیوەندییەکانیدا هەبێ، هەر بۆیەش کارناسی پرسە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی ناڤینی ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەو کردەوەیە بە  پیلان و پلانی کۆماری ئیسلامی و ئامادەبوون بۆ خستبە ژێر ڕکێفی خۆی، کوردستانی ئازاد و سەربەخۆ دەزانێت.

پۆلیسی فیدراڵی پارێزگای کەرکووکیش، ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە یەکە تۆپخانەکان لە دەورووبەری تەلەعفەر جێگیر کرااون و ئامادەی هێرشی تۆپخانەیی بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش.

ئەوەی لێرەدا جێگای گومانی زۆرە، بەشداربوونی حەشدی شەعبی و پێشگرتن بە بەشدار بوونی پێشمەرگەی کوردستانە.

سەفەری ئەم دواییانەی محەمەد باقی، بەرپرسی ڕێکخراوە چەکدارییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ تورکیە و دانیشتنی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و بەرپرسانی تەناهیی ئەو وڵاتە، پێدەچێ سەرەتای ئاڵووگۆڕییەکی زۆر لە ناوچەدا بێت، بەتایبەتی کە هەردوو لا بە ئاشکرا دژایەتیی خۆیان لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی و گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەو بەشە لە کوردستان ڕاگەیاند.

سەرلەشکرر ڕائید جوانت، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی ئێراق، لە ڕاگەیێندراوێکدا گوتی: “پێشڕەوانی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی سەر بە گوردانەکانی ٣و ٣، گوردانی تەک تیر هاوێژەکان، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و دەیان ترۆمبیلی زرێی، گەیشتوونەتە دەورووبەری تەلەعفەر.

تەلەعفەر جیا لەوەی کە یەکێک لەو ناوەندە گرنگانەی ئێراقە کە لە دەست داعشدا ماوەتەوە، لە ئەگەری سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، دەتوانێ باشتری ڕێگای پەیوەندیی هەرێم بۆ هەناردە و هاوردەکردن بێت هەر بۆیەش کۆماری ئیسلامی هەوڵی ئەوە دەدات کە حەشدی تیرۆریستی شەعبی لەو ناوچەیە جێگیر بکات، تورکیەش دەیهەوێ لەم ڕێگایەوە پێش بە جیابوونەوەی کەرکووک لە ئێراق و گەڕانەوەی بۆ کوردستان بگرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشەریف بێهرووز: نەک پاشگەزبوونەوە لە گشتپرس بۆ سەربەخۆیی، بەڵکوو وەدوا خستنیشی زەبرێکی قەرەبوونەکراوە لە ئیرادە و شعووری نەتەوەیی کوردە
بابەتی دواتردونیای مەجازی بۆ خەڵک خێر و بەرەکەت و بۆ کورد خۆرەیەکی گورچووبڕە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان