مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵانی کورد لە ئورمیە، لەلایەن مەئموورەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان – ڕۆژهەڵات لە ئورمیە، ڕۆژی شەممە ١٧ ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵانی کورد بە ناوی “شەمسەدین عەلیزادە” لە لایەن فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە بە تاوانی سیاسی و تەناهی دەستبەسەر کراوە.
ناوەندە پەیوەندیدارەکان ئامادەی وڵامدانەوە بە بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگیران و دۆخی جەستەیی و دەروونیی ناوبراو نین.
بەپێی ئەو زانیارییانە بە هۆی کەم تەمەن بوون و هەروەها لاوازیی جەستەیی، بنەماڵەی عەلیزادە لەمەڕ دۆخی کوڕەکەیان لە ژێر ئەشکەنجە زۆر نیگەرانن و وڵامنەدانەوەی ناوەندە پەیوەندیدارەکان، ئەم دڵەڕاوکێیەی زێدەتر کردووە.