مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سەقز، ئافرەتێکی گوندی کاکە سیاوی ئەم شارە خۆی کوشتووە.
دۆینێ هەینی 12ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، ئافرەتێکی گوندی کاکە ئاسیاو و دانشیتووی شارۆچکەی ساحبی سەر بە شاری سەقز بە ناوی (ئەدیبە.ز)، کچی عەتا لە رێگای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەدیبە ٩ ڕۆژ بەر لە ئێستا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و دۆینێ لە نەخۆشخانەی تەورێز و بە هۆی قووڵ بوونی برینەکانی و زۆربوونی ڕێژەیی خۆسووتاندنەکە کۆچی دوایی کردووە.
هۆکاری خۆکوژیی ئەو ئافرەتە هۆکای سۆزاداری ڕاگەیێندراوە.
ئەوە 60ـەمین خۆکوژییە کە لە ماوەی 5 مانگ و نیوی ڕابردووە لە شاری سەقز، تۆمار کراوە.