تورکیە: ڕۆژنامەی ئوزگورگوندەم داخرا

0
633

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی ڕاگەیێنەکانی تورکیە، دادگای کەیفەریی ئیستانبووڵ، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی گەلاوێژی 1395 هەتاوی، بە تاوانی پرۆپاگەندا بۆ پ.ک.ک، ڕۆژنامەی ئوزگورگوندەم ـی لەو وڵاتە داخست.

ئەو ڕۆژنامەیە کە لە ئیستانبووڵ و ئانکارا و بەشێک لە باژێرەکانی کوردستانی باکوور بڵاو دەبۆوە، لە لایەن لقی ٨ی دادگای کەیفەریی ئیستانبووڵ و بە هۆی پرۆپاگەندا بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان، بە شێوەیەکی کاتی داخراوە و چالاکییەکانی ڕاگیراوە.

ئەو دادگایە، ڕۆژنامەی تاوانی ڕۆژنامەی ئۆزگورگوندەمی بە “هاوکاری لەگەڵ تیرۆریسم” ڕاگەیاندووە.

بەشێک لە ڕۆژنامە و ڕاگەیێنەکانی تورکیە، هەواڵی داخرانی ئۆزگورگودەمیان وەک هەواڵی داخرانی ڕۆژنامەیەکی سەر بە پ.ک.ک، بڵاو کردۆتەوە.