مرۆڤایەتی: لەو هەواڵەدا دەقی تەواوی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ( ٢٠١٧ ) ڕێپۆرتری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ٣٧ هه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شوورای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ دەخوێننەوە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ، ئامادە کراوە و بۆ مرۆڤایەتی نێردراوە. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ، وەک یەکێک لە کۆمەڵە و ناوەندە چالاکەکانی بەرگریکار لە مافی مرۆڤی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو ڕاپۆرتە ڕاگەیاندووە.
دەقی ڕاپۆرتەکە:
ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خاتوو ئه‌سما جه‌هانگیر (كۆچكردوو) ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران ، بۆ ٣٧هه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شوورای مافه‌كانی مرۆڤ كه له ڕۆژی ٢٦ فیڤریه ده‌ستی پێكرد و تا ٢٣ مارسی ٢٠١٨ ده‌خایه‌نێ.
بۆ ساڵی دووهه‌م، ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران، له ڕاپۆرته‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا، بایه‌خی تایبه‌تی به پرسی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌دات.
به پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، گه‌لی كورد له ئێران ڕووبه‌ڕووی زۆرته‌رین سته‌م و سه‌ركوت بووه له ساڵی ٢٠١٧.
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له به‌رده‌ستی كۆمیساریای به‌رزی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دایه، گرتن، كوشتن، حوكمی درێژ خایه‌ن و سزای له سێداره‌دان هاوڵاتیانی كورد به خاتری پێوه‌ندی و بیر و باوه‌ڕی سیاسیانه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌رسام هاوێنه‌ر له زیاد بووندایه.
له ١ ژانویه‌ی ٢٠١٧ تاكوو ٣١ ئوكتۆبری ٢٠١٧، زیاتر له ١٨٢٨ هاوڵاتی كورد گیراوان به تاوانی پێوه‌ندیدار به چالاكی جۆراو جۆر وه‌ك تێكۆشانی پاراستنی ژینگه، خواردن له مانگی ڕه‌مه‌زان، كرێكاری وه‌ك كۆڵبه‌ر، پشتیوانی و ده‌ربڕینی خۆشی له گشتپرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی باشوور كه له مانگی سپتابری ٢٠١٧ به‌ڕێوه‌چوو. له‌و ١٨٢٨ گیراوه، ١١٤ كه‌سیان به تاوانی سیاسی و ئه‌منیه‌تی وه‌ك چالاكی مه‌ده‌نی یا ئه‌ندام بوون له ڕێكخراوه سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان مه‌حكووم به زیندان كراون. به‌ندكراوانی كورد ڕووبه‌ڕووی ماوه‌ی زیندانی درێژ خایه‌ن، لێدان و ئه‌شكه‌نجه و سزای ماڵی ده‌بنه‌وه. زیندایانی كورد پێكهاتوون له كرێكاران، مامۆستایان، كۆڵبه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و چالاكانی مافی مرۆڤ.
هه‌ر به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه به ده‌ستی كۆمیساریای به‌رزی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتووه، له ساڵی ٢٠١٧، به براورد له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران، گه‌لی كورد له ئێران، به‌رزترین ڕێزه‌ی ئیعدامی به‌ركه‌وتووه و لانیكه‌م ٦٤ زیندانی كورد له ١٠ مانگی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ٢٠١٧ له سێداره دراون. هه‌روه‌ها لانیكه‌م، ١٦ زیندانی سیاسی كورد قوربانی ئه‌شكه‌نجه بوون و ٣١ زیندانی دیكه‌ش مانیان له خواردن گرتووه بۆ پرۆتستۆكردنی شێوازی گرتن و دادگایی كردنیان. پانزه كه‌سی دیكه‌ش بێبه‌شكراون له ده‌ستڕه‌سی ده‌رمانی و ١٥ زیندانی دیكه‌ش له مافی دیدار له گه‌ڵ بنه ماڵه‌كانیان مه‌حرووم كراوه‌ن.
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران، ڕاپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌لگرتووه‌كان، له ڕاپۆرته‌كه‌یدا، تیشكه ده‌خاته سه‌ر پرسه‌كانی مافی ژیان و له سێداره و ئیعدامكردنی مێرمنداڵان، ئه‌شكه‌نجه و ڕه‌فتاری نامرۆیانه، فه‌لاقه و بڕینی ئه‌ندام، ده‌ستڕه‌سی ده‌رمانی بۆ به‌ندكراوان، پرسی ژنان و كچان، به‌ربه‌ست دروست له پێش مافه‌كانی ئازادی به‌یان و ڕێكخستنی خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه، پرسی تێكۆشه‌رانی مافی مرۆڤ، پرسی نه‌ته‌وه‌كان، پرسی هاوڕه‌گه‌زان و هه‌روه‌ها پرسی كه‌م ئه‌دامان.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یدا، ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، باسی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و سته‌م و سه‌ركوتی هاوڵاتیانی كوردی یاره‌سانی ده‌كات و ناوبراو باسی بێحورمه‌تی به كه‌سایه‌تی و شوێنه‌واره پیرۆزه‌كانی كوردانی یاره‌سان ده‌كات. هه‌روه‌وها خوالێخۆشبوو خاتوو ئه‌سمان جه‌هانگیر نیگرانی خۆی له بێبه‌شكردنی هاوڵاتیانی كوردی یاره‌سانی له ده‌ست گه‌یشتن به شانسی كار و خوێندن ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی، خاتوو ئه‌سما باسی بێبه‌ش كردن له ده‌ستڕه‌سی ده‌رمانی زیندانیانی سیاسی ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێز محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری و خاتوو زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ده‌كات .
ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌لگرتووه‌كان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئیعدام كردن له وڵاتی ئێران نه‌گرانی توندی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێ و ده‌ڵێ كه له ماوه‌ی به‌ینی ساڵه‌كانی ٢٠١٠ تاكوو ٢٠١٦ زیاتر له ٣٧٤١ كه‌س له سێداره دراون و ٦٨% له لایه‌ن دادگای شۆڕشه‌وه بڕیاری له سێداره‌یان ده‌ركراوه. ته‌نیا، له ساڵی ٢٠١٧، لانیكه‌م ٤٨٢ كه‌س له سێداره دراون، له ساڵی ٢٠١٦، ٥٣٠ كه‌س و له ساڵی ٢٠١٦، ٩٦٩ كه‌س. ئێران پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له ئیعدام له دونیا به ێی ڕێژه‌ی دانیشتوانی.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ وه‌ك یه‌كێك له سه‌ره‌كیته‌رین سه‌رچاوه‌كانی ڕاپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێشوازی له ڕاپۆرتی ٢٠١٧ خاتوو ئه‌سما جه‌هانگیر ده‌كات و كۆچی دووایی ناوبراو وه‌ك خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بۆ پرسه‌كانی مافه‌كانی مۆرڤ له ئێران و ناوچه ده‌بینێ.