مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری مرۆڤایەتی لە مەریوان، ئێوارەی ڕۆژی 30ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاردێی نێی مەریوان هەڵیانکوتایە سەر چەند کەسێکی خەڵکی ئاوایی و یەک لەوانیان دەسبەسەر کرد.
ئارێز دانش، خوێندکاری زانکۆی پەیامنووری مەریوان کە لەو پەلامارەدا دەستەبەسەر کراوە، بە توندی لێی دراوە و لاقێکی شکاوە. ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و هاوکات دەستبەسەریشە.
ناوبراو کە وەک بینەرێک لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداربووە، هێرشی کراوەتەسەر و ئەمڕۆ، ۱ی خاکەلێوە لە نەخۆشخانەی مەریوان نەشتەرگەریی بۆ کراوە و ڕێگە نادەن کەسیش سەردانی بکات.
شایانی باسە کە ئارێز دانش، خەڵکی گوندی بێلوو و دانیشتووی مەریوانە و خوێندکاری زانکۆی پەیامنوورە و لە چەندین چالاکیی فەرهەنگی و ژینگەیی لەو زانکۆیەدا بەشدار بووە.