هاووڵاتییەکی کورد لە بەندەرعەباس لە سێدارە درا

0
1320

مرۆڤایەتی: سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٥ ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە لە گرتووخانەی بەندەر عەباس لەسێدارە درا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران شوناسی ئەو هاونیشتمانییە کوردەی، بێهزاد سەلیم کورد، کوڕی عوسمان، تەمەن ٣٩ ساڵان ڕاگەیاندووە.

بێهزاد سەلیم کورد، چوار ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی لە بەندەرعەباس بە تاوانی “ڕاگرتن و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر” مەحکووم کرابوو.

دەگوترێ ئەو هاونیشتمانییە کوردە بە هۆی بێکاری لە کوردستان، چووبووە بەندەرعەباس.

یەکێک لە نزیکانی ئەو هاونیشتمانییە کوردەی شاری نەغەدە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی گوتووە: “بێهزاد پێش لە لەسێدارەدانەکەشی دەیگوت کە ماددەکان هی ئەو نەبوون، بێهزادیان بەدبەخت کرد، ئەو تەنانەت جگەرەیشی نەدەکێشا بەڵام هەر مەحکوومیان کرد و لەسێدارەیشیان دا.”