چالاکێکی ژینگەپارێزی مەریوانی دەستبەسەر کرا

0
831

مرۆڤایەتی: ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، “شەریف باجوەر”، یەکێک لە چالاکە ژینگەپارێزیە ناسراوەکانی باژێڕی مەریوان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە دەست بەسەر کرا.

باجوەر، یەکێک لە ژینگەپارێزە ناسراوەکانی ڕۆژهەڵات و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا ـیە.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” وێڕای بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند: “ئەو چالاکە ژینگەپارێزە کوردە لە گوندی دزڵی ـی مەریوان دەستبەسەر کراوە”.

دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکە ژینگەپارێزەی مەریوان لە کاتێکدایە کە ناوبراو، ڕۆژی سێ شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، بە مەبەستی پشتیوانی لە مافی ئاژەڵات و بە پەیامی “لەگەڵ میهرەبانیدا ژین بەسەر ببەین”، مانگرتن و ڕێپێوانی خۆی لە مەریوان تا سەلاسی باوەجانی، ڕاگەیاندبوو.

تا ئێستا، هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگواستراو و دۆخی دەروونی و جەستەیی ئەو چالاکە ژینگەپارێزە کوردە، ناڕوونە و هیچ هەواڵێک لەمبارەوە لەبەردەستدا نیە.