ناسنامەی ٦ کوردی مەحکووم بەسیدارە لەمەشهەد

0
976

مرۆڤایەتی: ناوەندی هەواڵنێری هەنگاو ناوی شەش بەندکراوی کوردی مەحکوم بە ئیعدام کە لە زیندانی شاری مەشهەد دەستبەسەرن و چاوەڕێی جێبەجێ کردنی حوکمی ئیعدامەکەیانن ئاشکرا دەکات.

 شوناسی ئەم 6 بەندکراوە کوردە بریتیە لە:

١- بەختیار پەناهی تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی مەریوان کە ساڵی (٩٤) دەستەبەسەرکراوە.

٢- سڵێمان مەجیدپوور تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی مەهاباد و ساڵی (٩٢) دەستبەسەر کراوە.

٣- عەلی جەعفەری تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی سەردەشت و ساڵی (٩٤) دەستبەسەر رکاوە.

٤-  سەعید عەبدوڵڵازادە تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی مەریوان و ساڵی (٩٥) دەستبەسەر کراوە.

٥- پەیمان حەسەنی(قەرەگوێزی) تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی بۆکان و ساڵی (٩٥) دەستبەسەر کراوە.

٦-ڕەسووڵ حەسەن‌زادە تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی سەردەشت و ساڵی (٩٥) دەستبەسەر کراوە.

 ئەو ٦ بەندکراوە کوردە کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەشهەد ڕاگیراون ، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.