لانیکەم 10 زیندانیی مەحکووم بە سێدارە بۆ بەڕێوەچوونی سزاکانیان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگواستراون

0
1047

مرۆڤایەتی: دۆینێ پێنج شەممە 1ی ڕەزبەری 1395یهەتاوی، لانیەکم 10 زیندانیی مەحکووم بە سێدارە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی سزاکانیان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگواستراون

شوناسی پێنج کەس لەو کەسانە کە لە لایەن “هەرانا”وە پشتڕاست کراوەتەوە بریتییە لە:

  • فەرەجووڵا حاتەمی، لە بەندی 2 (دارولقورئان)
  • کەریم حاتەم زادە لە بەندی 2 (دارولقورئان)
  • فەریبورز حەزیزپوور لە بەندی 2 (دارولقورئان)
  • محەممەد جەعفەری لە بەندی 6
  • حوسێن کەرەمی لە بەندی 6

دەگوترێ زۆربەی ئەو زیندانیانە بە تاوانی مرۆڤکوژی، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و لە ئەگەری ڕازی نەبوونی خاوەن خوێنەکان بە لێبووردنیان، لە ڕٶژانی داهاتوودا لە سێدارە دەدرێن.