ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژهەڵات بە فەرمی لە فەڕانسە تۆمار کرا

0
1537

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان – ڕۆژهەڵات: بەوپێیە بە ئاگاداریی سەرجەم خەڵکی کوردستان و ئێران و بەتایبەتی چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ و هەروەها سەرجەم خوێنەرانمان دەگەیێنین کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان – ڕۆژهەڵات، لە ماوەی ڕابردوودا و بە هەوڵ و ماندووبوونی هاوکارانمان، لە وڵاتی فەڕانسە بە شێوەی یاسایی و فەرمی تۆمار کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات کە لە سەرەتاوە لە ژێر ناوی “مرۆڤایەتی” دەستی بە کاروچالاکی لە بواری لەقاودان و بڵاوکردنەوەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات کردووە، لەوەبەدوا بە فەرمی و یاسایی کارەکانی خۆی دەباتە پێش و خزمەت بە دەستەبەربوونی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و ئێران دەکات.

بەوپێیە لەمەبەدوا وێڕای ئەوەی کە لەگەڵ رێکخراو و ناوەندە ناودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، پەیوەندی و هاوکاریی چڕمان دەبێت، هەوڵ دەدەین لە هەمبەر ڕووداو و نموونە تاڵ و زەق و پێویستەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئێران، ڕاگەیێندراوی تایبەتمان هەبێت و دەنگی کورد بە گوێی جیهان بگەیێنین.

لەو پێناوەدا و بۆ دەستەبەربوونی باشتری ئامانجەکانمان کە ئامانجی کوردستانە، داوای هاوکاری لە گشت تاک و لایەنە کوردی و ئێرانییە مرۆڤدۆستەکان دەکەین.

ژومارەی فەرمیی تۆمار کرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات لە فەڕانسە:

R.N.A : W751231740

ژومارە و ناوی ڕۆژنامەی فەڕانسەوی کە هەواڵی تۆمارکرانەکەی بڵاو کردۆتەوە:

Annonce n° 1425 – page 5860

ئیمەیلی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات:

mirovayeti.kr@gmail.com

ژومارە تەلیفوونی بەرێوەبەریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان – ڕۆژهەڵات:

0041779879503