مەترسیی سێدارەیان لەسەر14 بەندکراو لە زیندانێکی پارێزگای سنە

0
646

مرۆڤایەتی: چواردە بەندکراو لە زیندانی ناوەندی شاری (قوروە) لە پارێزگای سنە کە سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە، لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی سزای سێدارەکەیانن کە10  کەسیان هاووڵاتیی کوردن.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران) کە سەرجەم 47 بەندکراوی مەحکووم بە ئیعدامی لێیە، 14 کەسیان سزاکانیان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە یەکلایی بووەتەوە چاوەڕێی بەرێوەچوونی حوکمەکانیان دەکەن کە 10 کەسیان کوردن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە سزای سێدارەی ئەو 14 بەندکراوە کوردە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئێرانەوە پشتڕاست و یەکلایی بووەتەوە چاوەڕێی بەڕێوەچوونی سزای سێدارە دەکەن.

ناوی ئەو چواردە بەندکراوە کوردە بریتییە لە:

 ١-  ڕەزا سەمەدی، خەڵکی دێولان بە سزای (کوشتن)

٢ – فایەق ڕەشیدی، سەردەشت (مادە هۆشبەرەکان)

٣ – ڕەسووڵ حەیدەری، خەڵکی قوروە، (کوشتن)

٤ – سوهراب ڕەمەزانی، خەڵکی قوروە، (کوشتن)

٥- هاشم قەرەقزلوو، خەڵکی قوروە، (مادە هۆشبەرەکان)

٦ – حەسەن کازم لوو، خەڵکی قوروە، (مادە هۆشبەرەکان)

٧ – بابەک حەسەن‌زادە، خەڵکی سەردەشت (مادە هۆشبەرەکان)

٨ – ئیمان لەشکری، خەڵکی دێگولان، (کوشتن)

٩ – حوسێن دەروێش کوچەکی، خەڵکی دێگولان (کوشتن)

١٠ – سەعید زارعی، خەڵکی ئەبهەر، (کوشتن)

١١ – ڕەزا پەروانە، خەڵکی هەمەدان (مادە هۆشبەرەکان)

١٢ – فەرەج ئەمیری قزلە، خەڵکی قوروە (مادە هۆشبەرەکان)

١٣ – کوورش ڕەزایی‌پوور، (مادە هۆشبەرەکان)

١٤ – زەینەب شاحوسێنی (مادە هۆشبەرەکان)

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە “کوورش ڕەزایی‌پوور و زەینەب شاحوسێنی” ژن و مێردن و نزیکەی 5 ساڵ لەمەبەر بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر و پیشتر لە زیندانی هەمەدا بوون و دوایی گوێزراونەتەوە بۆ زیندانی قوروە.

زیندانی ناوەندیی قوروە، لەسەر ڕێگەی دەروەر و لەسە جادەی قوروە بۆ هەمەدان هەڵکەوتووە و زیاتر لە 10 کیلۆمەتر لە شار دوورە کە زیاتر لە 600 کەس تێیدا بەند کراون کە نزیکەی 45%یان بە تۆمەتی گیرۆدەبوون و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان بەند کراون.