رۆژنامەنووسێکی کورد لە کرماشان دادگایی کرا

0
762

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، رێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩٥، سەرنووسەری ماڵپەڕی “کرماشان پۆست” لەلایەن دادگای سزادانی ئەو شارەوە دادگایی کرا.

فەرزاد پوورمورادی، کە حەفتەی رابردوو به فەرمی بانگهێشتی بەردەم دادوەر کرابوو، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزادانی کرماشانەوە دادگایی کرا.

دەگوترێ کە فەرزاد پوورمورادی، رێکەوتی ٧ی بەفرانباری داهاتوو هەر بەو تۆمەتگەلە، جارێکی دیکە لە دادگای ئینقلاب(شۆرش)ی کرماشانەوە دادگایی دەکرێت.

ئەو رۆژنامەنووسە کوردە، بە “تەبلیغات به دژی نیزام، شێواندنی رای گشتی، سووکایەتی کردن بە بەرپرسانی نیزام و هەروەها هەولدان دژی تەناهیی نەتەوەیی” تۆمەتبار کراوە.

فەرزاد پوورمورادی، رێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ساڵی رابردوو (١٣٩٤)  لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کرماشان و لە ماڵی خۆیدا دەستبسەر کرابوو.