ڤیکتۆر خارا گیتاریست و شاعیر و ئاوازدانه‌ر و گۆرانیبێژه‌که‌ی شیلی یه‌کێک بوو له که‌سایه‌تییه شۆڕشگێڕه‌کانی (بزووتنه‌وه‌ی یه‌کێتیی گەل) له سه‌رده‌می سه‌رکۆماریی سالڤادۆر ئالندێ دا. دوای ئه‌وه‌ی رێکخراوی CAAی ئه‌مریکا له سێپته‌مبه‌ری 1973دا له کۆده‌تایه‌کدا ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سالڤادۆر ئالندێیان رووخاند و دوای کوشتنی ئه‌و سه‌رکۆماره ، پینووشێی دیکتاتۆریان هێنایه سه‌ر کار، ڤیکتۆر خارایان له‌گه‌ڵ پێنج هه‌زار گه‌نجی شۆڕشگێڕی ئه‌و وڵاته له یاریگا وه‌زشییه‌که‌ی سانتیاگۆدا زیندانی کرد، سه‌رۆکی زیندان که پێشتر گوێی له سرووده دڵ‌بزوێن و هه‌ژێنه‌ره‌کانی ڤیکتۆر خارا ببوو هاته لای ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ندکراوه و لێی پرسی:
_ ئێستاش ده‌ته‌وێ گیتار بۆ هاوڕێکانت لێ بده‌یت و سروودیان بۆ بچڕیت؟
ڤیکتۆر خارا گوتی: ئاماده‌م….
سه‌رۆکی زیندان بانگی ئه‌فسه‌رێکی کرد و گوتی: گیتاره‌که‌ی بۆ بێنه.
ئه‌فسه‌ره‌که رۆیشت و به ته‌ورێکه‌وه هاته‌وه و هه‌ر دوو ده‌ستی ڤیکتۆرخارایان په‌ڕاند. سه‌رۆکی زیندان ئه‌مجاره‌ش به ته‌وسه‌وه گوتی: ده‌ی باشه…. سرووده‌که‌ت بچڕه بۆ راوه‌ستاوی؟
ڤیکتۆر خارا به ده‌م راوه‌شاندنی ده‌سته خوێناوییه‌کانییه‌وه داوای له هاوڕێ به‌ندکراوه‌کانی کرد له‌گه‌ڵی هاوده‌نگ بن و وێڕای ئه‌و سرووده‌که بڵێنه‌وه… ئیتر پێنج هه‌زار زار سرووده‌که‌ی (یه‌کێتیی گه‌ل)یان _ که ڤیکتۆر خارا خۆی داینابوو _ له‌گه‌ڵیخوێندیانەوه و زایه‌ڵه‌ی ده‌نگیان له ستادیۆمه‌که‌ی سانتیاگۆدا ده‌نگی داوه:
خەڵکی یەکگرتوو تێک ناشکێندرێن
خەڵکی یەکگرتوو تێک ناشکێدرێن
رابە و بچریکێنە
ئێمە سەردەکەوین
رۆژی ١٥ سێپتەمبەر ئەو هونەرمەندە شۆڕشگێڕەیان دایە بەر دەسڕێژی فیشەک و رۆژی ١٦ی سێپتەمبەر تەرمە لەتوکوتکراوەکەی ڤیکتۆرخارایان لە قەراغی شەقامێکی شار دۆزییەوە….