شێواز(ستایل)ـەكانی جاز 1950 ـ 1900

0
719

ئەم مۆسیقایە خوڵقێنراوی ژەنیارگەلێكە كە زۆربەیان رەشپێستەكانی ئەمریكا بوون، كە لە شەقام و باڕ و گەڕەكە هەژارنشینەكان و هۆڵەكانی سەماكردنی نیوئۆرلیان و شارەكانی دیكەی باشووری وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكادا خەریكی عەزف و ژەنین بوون. دەكرێ بڵێین جاز، بە گشتی وەك جۆرە مۆسیقایەك كە رەگی لە داهێنان لە كاتی ژەنیندا واتە (Improvisation)دایە و، ئیقاعی Syncopation و وەك یەك و رەنگاوڕەنگیی دەنگ و تەكنیكی تایبەتی عەزفكردن لە تایبەتمەندییەكانێتی. ئەگەرچی زاراوەی جاز لە 1917ـەوە بوو بە باو، بەڵام لەوانەیە لە ئەم جۆرە مۆسیقایە لە 1900ـەوە هەبووبێ. لەبەر ئەوەی ئەم مۆسیقا نوێیە، تەنیا بەڕێوە چووە بەبێ ئەوەی نۆتەی بنووسرێتەوە، ئێمە نازانین كەی دروست بووە و بەرهەمە سەرەتاییەكانی بە راستی چۆن بوون و كوالیتییەكەیان چۆن بووە. جگە لەوەش، بەر لە 1923 بەرهەمە تۆماركراوەكانی جاز زۆر كەم بوون و هیچ شتێك لە یەكەم بەرهەمەكانی جاز كە گرووپە ژەنیارەكانی دیكسیلەند خوڵقاندیانن، هەتا 1917 هیچیان لێ تۆمار نەكراوە.
جاز كە هەر لەسەرەتاوە، لە ئامێزی خۆیدا پانتاییەكی هەمەجۆر و دەوڵەمەندی لەو ستایلانە پەروەردە كرد، كە سەر بە ستایلەكانی وەك نیۆئۆرلیان یان (دیكسیلەند)، سویینگ، بیبۆپ، كووڵ، جازی ئازاد و جازی رۆك بوون. جاز كەسایەتیگەلی وەك لۆیی ئامسترانگ، دۆك ئەلینگتن، بەنی گۆدمەن، چارلی پاركێر و جۆن كۆلتران¬ی پەروەردە كرا. سنووری كاریگەریی جاز زۆر بەربڵاو و جیهانی بوو و نەك هەر كاریگەریی لەسەر زۆربەی جۆرەكانی مۆسیقای خەڵكیانە و رەشۆكیانە دانا، بگرە كاریگەریی بەسەر ئاوازدانەرانی وەك مۆریس راول و داریۆ می یۆ و ئارۆن كۆبلەندیش دانا.

درێژه‌ی هه‌یه‌

سەرچاوە: كتێبی فێربوون و تێگەیشتن لە مۆسیقا
وەرگێڕانی بۆ فارسی: حوسێن یاسینی
وەرگێڕانی بۆ كوردی: رەسووڵ سوڵتانی

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here