بتهۆڤن

0
593

زۆر كەس پێیان وایە مۆسیقای بتهۆڤن رەنگدانەوەی ژیانی خۆیەتی، كە زۆربەی جاران، بریتییە لە ململانێ و بەرخودان و دواتر سەركەوتن. بەڵگەش بۆ ئەم قسەیە، لە زۆربەی شاكارەكانی بتهۆڤندا، دەردەكەوێت كە پاش تاڵی و سوێرییەكی زۆر لە ژیانیدا ئەو شاكارانە ئافرێنراون. بتهیڤن ساڵی 1802 لە هایلیگنشاد (گوندێكی دەرەوەی ڤیەننا) وەسیەتنامەیەكی بۆ دوو براكەی خۆی نووسی كە بە وەسیەتنامەكەی هایلیگنشتاد، بەناوبانگە. پاش رووداوەكەی هایلیگنشتاد و زاڵبوونی بەسەر بێهیواییەكەیدا لە 1803 _ەوە هەتا 1804سەمفۆنیا مەزنەكەی ژمارەی 3ی بەناوی “ئیرۆیكا”ی دانا، كە خاڵێكی وەرچەرخان بوو لە مێژووی مۆسیقادا. ماوەیه‌کی زۆر بێتهۆڤن بە دەگمەن ئاوازی دانا و ڤیەنناییەكان دەستیان كرد بە دەنگۆبڵاوكردنەوە و قسە و قسەڵۆك، كە بەڵێ ئیتر بیتهۆڤن هیچی پێ نەماوە. بتهۆڤن ئەو قسانەی بیستەوە و گوتی:
“تاوێك راوەستن، جا لێتان روون دەبێتەوە”. هەر واش بوو. ئیتر پاش ئەوە بوو، كە مەزنترین شاكارەكانی خۆی: میسا سۆلمنیس، سەمفۆنیای ژمارە 9 و دوایین سۆناتاكانی پیانۆ و و دواهەمین كوارتێتە ژێدارەكانی خوڵقاند. پاش 1800 زانیی وردە وردە خەریكە كەڕ دەبێ و نابیستێ. جا بۆ ئاوازدانەر و ژەنیار هیچ كارەساتێك لەوە تاڵتر نییە كە گوێی گران بێ و نەبیستێ، بەڵام تەنانەت ئەوەش نەیتوانی پێش بە سەركەوتنەكانی ئەو داهێنەرە گەورەیە بگرێ.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here