کایە مافی هەموو مناڵێکە” (هەواڵ)

0
425

منداڵه چاوگەشەکان، کۆتری خۆش خەبەرمان له شاری مەریوانەوە دیسان هەواڵی بۆ هێناوین. گوایه ئەنجومەنی سەوزی چیا بە هاوکاری ئەنجومەنی “قصە اسباب بازی ها” له ئاوایی ئەوێهەنگ کەمپەینێکیان بەڕێوە بردوە به ناوی “کایە مافی هەموو مناڵێکە” که دەیان منداڵی ئەو ئاوییە بەشدارییان تێیدا کردوە و پاش قسە و باس، هەر وەها بووکەڵە و کەلوپەلی جۆراوجۆری یاری بە سەر منداڵان‌ دابەش کراوە.

ئێمەش به ناوی “رێکخراوی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردستان”، دەس خۆشانه دەکەین له بەڕێوەبەرانی ئەم کەمپینه و هیوای بەردەوام بوونیان بۆ دەخوازین.
………….

وێنەکان له سایتی ئەنجومەنی چیا وەرگیراون.

Comments

comments

‎وه‌ڵام بده‌وه‌