بۆ منداڵانی پەنابەر له شاری برلین پرۆژەیەکی کلتووری بەڕێوە دەچێ.

0
1071

کۆتری نامەهێنەرمان ئاگاداری کردوینەتەوە که وا بڕیارە پڕۆژەیەکی نوێ بۆ منداڵانی پەنابەر لە وڵاتی ئاڵمان و له شاری بەرلین له رۆژانی 23.03 تا 27.05.2017 بەڕێوە بچێ. هەروەها پێی گوتین که ئەم پرۆژەیه کلتووریه و زیاتر موزیک و سەما و نەقاشی و شتیتریش له خۆ دەگرێ.

سوپاسمان کرد له کۆتری نامەهێنەرمان و ئەویش له شەقەی باڵیدا و رۆیشت به دوای هەواڵی دیکەدا بەڵام له ئاسمانەوە وتی ئەوە بۆ منداڵانی تەمەن 8 بۆ 16 ساڵان دەبێ و ناونیشانیش له سەر وێنەکەیه.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here