ھۆنـــراوەیەکتان بۆ دەڵێم
وەک خۆتان ناسک و جوان بێ
بتانکات بە ھاوڕێی خەندە و
خەیاڵتان پێی فـــراوان بێ
***
لەناخەوە خۆزگە خـــوازبن
بیڵێنەوە بە گـــــــۆرانی
بتانخاتە دەریای خـــۆشی
مەلە بکەن بە ئاســـــانی
***
وشەکـــانی وەک فــڕۆکە
بۆ ئاسمانی خەیاڵ بڕوات
لە گەڵ دنیای حـەزەکانتان
ھەوری سپی تێر ماچ بکات
***
تا بارانی ئەوین و ســـۆز
بە ڕوخسارتانەوە دیـار بێ
ئەوەندە ئاسودە و شاد بن
ھیواکـانتان پرشنگدار بێ
***
بۆ بنیاتنانی کۆمـــەڵگە
ئێوە ھـــەمیشە بنچینەن
ھیوای دواڕۆژی ئەم گەلەن
لە داھاتوودا گــەنجینەن
***
»عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی«
٣١/١٢/٢٠١٦