رژیمی ئێران: کوردانی خوراسان خاڵی هاوبەشیان لەگەڵ کوردانی کوردستان دا نییە

0
119

لەمێهرەجانی مامۆستا هێمن ڕێگە لەبڵاوکردنەوەی ئاسەواری نوسەرانی کوردی خۆراسان، لەلایەن ئیدارەی (فرهنگ وارشاد) ی ئیسلام کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری بجنورد گیرا وپێیان کوترا کە کوردانی خۆراسان خاڵێکی هاوبەشیان لەگەڵ کوردانی کوردستان نییە.

لە پڕوپاگەندە حکوومییەکانی پێوەندیدار لەگەڵ مێهرەجانی مامۆستا هێمن لەمەهاباد هاتووە کەئەم مێهرەجانە بەئامادەبوونی مێوانانی ناسراو لە بواری کلتووری لەپارێزگاکانی کوردستان، شارەکانی دەوروبەر وشاری مەهاباد، ڕۆژی یەکشەممۆ ڕێکەوتی ۱/۷/۱۳۹٥لە هۆڵی کلتووری وهونەری وەحدەتی مەهاباد بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی ماف نیووز لەبجنورد بەکوتەی یەکێک لەنووسەرانی کوردی خۆراسان کە ئیدارەی (فرهنگ وارشاد) ی ئیسلامی ئێران لەبجنورد ڕایگەیاندووە کە تەنیا مافی بەشداری لە مێهرەجانگەلێکتان هەیە کەلەدەرەوەی ناوچە کوردنشینەکان بەڕێوە دەچن وپێچەوانەکەی بەواتای ڕووبەڕووبوونە لەگەڵ حکوومەت وسزای پێوەیە.

کوردانی خۆراسان لەسەردەمی شاعەباس لەمەڕ سەرکوتی ناڕەزاییەکانی گەلی کورد لەناوچەی کرمانجی ئەوکات وورمێی ئەوڕۆیی وسەردەمی حوکمڕانی ڕەزاشای پەهلەوی بەئامانجی قەڵاچۆکردنی کلتوور وزمانی کوردی ودامەزرانی نەتەوەیەکی وێکچوو ویەکدەست بەناوی نەتەوەی ئێران بەزمانێک، کوردانی کرمانجی ناچار بە کۆچ کردن بۆخۆراسان کرد.

جێگەی باسە کوردانی کۆچ پێکراو بۆ خۆراسان بریتی لە ۲۲ خیڵی گرنگی کوردی بوون.

هەنووکە ئەم دەڤەرە بەپێی دابەشکاریگەلی سیاسی جوگرافیای ئێران بەشێک لەپارێزگاکانی خۆراسانی باکوور، خۆراسانی ڕەزەوی وگوڵستان دێنە ئەژمار. بجنورد، درگز، ئاسفراین، چناران، ئاشخانە وفارووج خاوەنی زۆرترین حەشیمەتی کوردن وشارەکانی مەشهەد، نەیشابوور، وسەبزەوار خاوەنی کەمترین حەشیمەتی کوردن.

محەمەد ئەمین شێخ الاسلامی مکوری ناسراو بەهێمن لوندی شیلاناوێی سەربەشاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوو. لەساڵی ۱۳٤۲ هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵی خۆی هەژار بووبەئەندامی کۆمەڵەی ژینەوەی کورد (ژکاف). لەکۆماری مەهاباد وەکوو شاعیری نەتەوەیی کۆماری کوردستان ناسرا وبووبە بەڕێوەبەری حاجی باباشێخ، سەرۆک وەزیران.

پاش تێک شکانی کۆماری کوردستان، لەشاری سلێمانیەی باشووری کوردستان گیرسایەوە وبووبە پەنابەر. لەوێ دەستبەسەرکرا بەڵام بەنهێنی گەڕایەوە بۆلاچین.

پاش گرێبەستی ئاشتی ۱۱ ی ماڕسی ۱۹۷۰ نێوان حیزبی دێمۆکڕاتی باشووری کوردستان وحکوومەتی عێراق، هێمن ڕووی لەبەغداد کرد وولەوێ نیشتەجێ بوو وبووبەئەندامی فەرهەنگستانی زانستی کورد.

هێمن پاش ڕوخانی دەسەڵاتی پاشایەتی پەهلهوی سەرلەنوێ بووبە ئەندامی کومیتی ناوەندی حیزبی دێمۆکڕاتی ئێران. پاش ساڵی ۱۹٨۳ لەئێران بڵاوکراوەیەکی لەژێرناوی بڵاوکرووەی سەلاح الدینی ئەیووبی کردەوە.

ئەو ناوەندە لەبەهاری ۱۹٨٥ وەرزنامەیەکی کلتووری بەناوی سروە بەچاپ دەگەیەنێت کەهێمن تا کۆچی دواینی بەرپرسی سەرەکی ئەو وەرزنامەیە بوو.

یەک لە ئاسەوارە بەناوبانگەکانی مامۆستا هێمن (ناڵەی جودایی) یە کەلەودا شێعرێکی ناسراو هەربەو ناوە «ناڵەی جودایی» بوونی هەیە، ولەو شێعرەدا بارودۆخی کوردان بەم چەشنە هەڵودەسەنگێنێ:

شیوەنی من شیوەنی ئینسانییە

بانگی ئازادی وگرووی یەکسانییە

شیوەنی من شینی کوردی بێ بەشە

ئەوگەلەی حاشادەکەن لێی وهەشە.

Comments

comments

وەڵام بدەنەوە

پەیامەکەتان بنووسن
ناوی خۆتان لێرە تۆمار بکەن