سازدانی؛ جەمال نەجاری
فەرەنسا
کوردەکان لە ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستان) نزیکەی 12 میلیۆن دەبن و لە ناوچەی باکووری رۆژئاوای ئەم ە و لە چوار پاریزگای کرماشان و ئیلام و سنە و ورمێ ژیان بەسەر دەبەن، کەچی تەنیا یەک پاریزگا بە ناوەندی سنە ناوی کوردستانی لەسەرە، بەڵام لەگە ئەوەشدا بەشێکی دیکە لە کوردەکان لە ئێران لە باکووری خوراسان ژیان دەکەن کە کەمتر باسیان لێوە کراوە و ئاوڕیان لێدراوەتەوە و هیچ کاتێک حکوومەتی ئێران وەک نەتەوەی کورد باسی لێوە نەکردوون لەو ناوچەیە و بەردەوام کەوتوونەتە پەراوێز و زوڵمی زۆریان لێکراوە.
سەبارەت بە ژیان و بارودۆخی تایبەتی کوردەکان لە خوراسان “گۆڤاری ” بە باشی زانی دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ نووسەر و لێکۆڵەر “ئارێز ئه‌نده‌ریاری” ئەنجام بدات و هەڵسەنگاندنێک بۆ رەوشی کوردەکانی خوراسان بکات.
نووسەر و لێکۆلەر “ئارێز ئەندەریاری” پێی وایە کورده‌کانی خوراسان که حه‌شیمه‌تیان نزیکه‌ی دوو ملیون و پێنج سه‌د هه‌زار که‌س ده‌بێت، له ترسی سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕش به زۆره‌ملی ڕاگوێزی ئه‌و هه‌رێمانه کران؛ ئێستاکه له ڕووی حقوقیه‌وه مافی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه و بە ( کوردانی دووره‌و خراو) ناویان دەبات و پێی وایە کوردەکانی خوراسان تا ئێستا گرنگیان پێنه‌دراوه و پێویسته که له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه کاری بۆ بکرێ و میدیای کوردی بە کەمتر خەم دەزانێت لە هەمبەر کوردەکان ناوچەی خوراسان .
ئارێز ئەندەریاری ئێستاکە سەرقاڵی لێکۆلینەوەیەکی سیاسی و جوغرافی و مێژووییە لە سەر ژیانی کوردەکانی خوراسان.
سازدانی؛ جەمال نەجاری
وڵات: وەک نووسەر و لێکۆڵەرێک رەوشی کوردەکانی خوراسان چۆن هەڵدەسەنگێنی؟ لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژمارەیانەوە؟
نه‌بوونی یه‌کڕیزیی سیاسی و ڕێکخستنێکی به‌هێز‌و، نه‌بوونی پارت و پێکهاته سیاسیه ڕێکخراو‌ه‌یه‌کان، هۆکارێک بووه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی گه‌وره‌ی کورده‌کانی خوراسان، وه‌ک خه‌ڵکانێکی بێ په‌نا‌و پشتیوان بمێننه‌وه و نه‌توانن خواسته کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوری و سیاسیه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌و ڕاستیه بکه‌م تا کاتێک که‌لیمۆڵڵا ته‌وه‌حۆدی کتێبی “ڕه‌وی مێژوویی کورد بۆ خوراسان”ی بڵاو نه‌کرده‌وه به‌شێوه‌یه‌کی گشتگیر و هه‌مه لایه‌نه بایه‌خ و گرنگی به کورده‌کانی خوراسان نه‌دراوه، هه‌رچیه‌کیش هه‌بووه، بابه‌تی زاره‌کی و گێڕاندنه‌وه بووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ته‌وه‌حۆدی بووه بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی کۆچپێکردن، ژیان، کولتور و کۆمه‌لگه‌ی کوردان له خوراسان له لایه‌ن ڕوشنبیران و دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌ی کورده به‌شێوه‌یه‌کی زانستی و هه‌مه لایه‌نه بخرێته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
کورده‌کانی خوراسان وه‌ک کورده‌کانیتر، هه‌ر له سه‌ره‌تای کۆچیپێکردناین بۆ خۆراسان، ئه‌گه‌رچی که‌مووکۆڕیشی تێدا بووه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌رانبه‌ر سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری ناوه‌ندی ده‌ربڕیوه و داکۆکیان له‌سه‌ر مافه‌کانیان کردووه ، هه‌ر بۆیه لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌یه‌ک بکه‌یه‌ن به سه‌رهه‌ڵدان و ململانێه‌کانی کوردان له‌و هه‌رێمه. کورده‌کانی خوراسان له سه‌ده‌ی 19دا له هه‌رێمی قوچان له دژی فه‌تحعه‌لی شای قاجار ده‌ستیان دایه شۆڕش. دوواتر خه‌دوو سه‌ردار یه‌که‌مین هه‌نگاوی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تێکی کومۆنیستی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی خوراسان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هه‌ڵهێنا‌وه. له ساڵی 1948دا فه‌ره‌جۆڵڵا خانی بیچرانلوو خانی عه‌شیره‌تی “بیچرانلوو” به راگه‌یاندنی خودموختاری له هه‌رێمی سه‌رحه‌دی شیروان ، هه‌وڵیدا بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کانی خوراسان خۆدموختار بن. به‌ڵام به هۆی یارمه‌تی نه‌دانی هاوپه‌یمانانی، له داگیرکردنی شاری مه‌شهه‌د و ناوه‌ندی خوراسان ، فه‌ره‌جۆڵڵا خان پاشه‌کشێی کرد و دووایی له لایه‌ن سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ، ئه‌م سه‌رکرده کورده ده‌رمان دا‌و کراو و شۆڕشه‌که‌ی هه‌ره‌سی هێنا.
له‌به‌رده‌وامی خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی کورده‌کانی خوراسان له ساڵی 1979دا ، چریکه‌کانی رێکخراوی”ئه‌سپ تازان” به سه‌رۆکایه‌تی نه‌سروڵڵا به‌هادورانی، پاسگای نامانلوویان له شاری شیروان داگیر کرد به‌ڵام دیسانه‌وه مێژوو دووباره بووه‌وه و سه‌رۆکی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه ده‌رمانداو کراو ژیانی له ده‌ستدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ژیانی نه‌ته‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌روه‌ڕاست پێشکه‌وتنێکی هه‌مه لایه‌نه‌ی به‌خۆوه بینیوه به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا، دسه‌ڵاتی ناوه‌ندی به په‌ێڕه‌و کردنی سیاسه‌تی” ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه” کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی کردوه‌ته سه‌ر کورده‌کانی خوراسان. هه‌رچه‌نده له ساڵی 1959دا رادیۆ کوردی له مه‌شهه‌د دامه‌زرا، به‌ڵام ده‌توانین ڕاشکاوانه بلین که ته‌نیا کردنه‌وه‌ی رادیویه‌ک به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی خواسته کۆمه‌لایه‌تی، کولتوری و سیاسیه‌کان به‌راود بکات، به‌ڵکوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕادیوه به جۆرێک بۆ پێش خستنی سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بوو.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، کار به ده‌ستانی ڕژیم له هه‌رچه‌شنه په‌یوه‌ندیه‌کی کورده‌کانی خوراسان له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پارچه‌کانیتری کوردستان ترسیان هه‌بووه و ئه‌وه‌یان به مه‌ترسیه‌کی گه‌وره بینیوه که هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌و ناوچانه بورووژێندرێت و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چه‌ند میلیونی وه‌خه‌به‌ر بێنه‌وه و داواکاریه مرۆییه‌کانیان بیننه زمان، هه‌ر بۆیه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کانی کورده‌کانی خوراسان له لایه‌ن ده‌زگاکانی هه‌واڵگری ڕژیمه‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت و سزای گران ده‌سه‌پێندرێت به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رپێچی له سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی بکه‌ن.
له خورسان قسه‌کردن به زمانی دایکی ببووه جێی شه‌رمه‌زاری و دوواکه‌وتوویی، دامه‌زراندنی ناوه‌ندی کوردی له‌و هه‌رێمانه قه‌ده‌غه بووه، له ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوه‌نده فێرکارییه‌کانی کوردی و دامه‌زراوه سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له‌ناوچه‌که‌دا به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه بووه و حکوومه‌تی ناوه‌ندی به توندی له‌دژی هه‌رچه‌شنه جووڵانه‌وه‌یه‌کی به‌و ڕه‌نه‌گه وه‌ستاوه‌ته‌وه. خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که بۆ پۆسته ده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌ستنیشان ناکرێن وهه‌ندێک له سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێکراوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ده‌فته‌ری سه‌رۆک کۆماری و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ، له‌کورده‌کانی خوراسان وه‌ک هاوپه‌یمانی کوردستان و هۆکارێکی په‌نگراوی به‌هێز بۆ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نیزامی کۆماری ئیسلامی ناوده‌به‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م گوشارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی کورده‌کانی خوراسان ده‌ستبه‌رداری شوناس، کولتور و زمانی خۆیان نه‌بوون، له ده‌یه‌ی 90ی زایین‌دا به‌ملاوه به هۆی پێشکه‌وتنه‌کان له بواری راگه‌یاندا کورده‌کانی خوراسان سه‌ره‌رای هه‌موو قه‌ده‌غه‌کاریه‌کان و ئاسته‌نگیه‌کانی ڕژیم ده‌ستیان دایه خه‌باتێکی به‌رفراوانی مه‌ده‌نی و له‌وچووارچێوه‌یه‌دا چه‌ندین ناوه‌ند، ماڵپه‌ڕ، ڕێکخراوی کۆمه‌لایه‌تی و مه‌ده‌نی دامه‌زران که کاریگه‌ریه‌کی فراوانی هه‌بوو له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕه‌وتی پاکتاوکردنه‌ی ده‌یان ساڵ بوو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیه‌وه له دژی ئه‌وان په‌یڕه‌و ده‌کرا.
سه‌باره‌ت به حه‌شیمه‌ت و ئاماری کورده‌کان له خۆراسان، هه‌روه‌ک به‌شه‌کانیتری ئێران بابه‌تێکه که ناتواندرێت به ته‌واوه‌ی ئامارێکی ڕاستی بۆ ده‌ستنیشان بکه‌یت، چۆن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیه به‌رده‌وام پێش له بڵاو بوونه‌وه‌ی ئاماره‌کان له‌و هه‌رێمانه ده‌گیردرێت و ئه‌و یه‌که وه‌ک مه‌ترسیه‌ک بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ڕه‌چاو ده‌کرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه کار به‌ده‌ستانی حکوومه‌تی جار ناچار ده‌بن که ئامارێک له‌گۆڕ سیاسه‌ته‌کانی خۆیان بڵاو و بکه‌نه‌وه، به پێی هه‌ندیک له‌و ئامارانه، کورده‌کانی خوراسانی باکوور له ئێستادا زیاتر له 2 میلیۆن که‌س ده‌بن. جگه له‌وه نزیکه‌ی 400 هه‌زار کورد له مه‌شهه‌د ده‌ژین. گرینگ‌ترین شاره‌کانی ناوچه کوردنشینه‌کان له‌خوراساندا بریتین له، قووچان، شیروان، بجنوورد، ئه‌سفه‌رایین، چناران، فاروج، باجگیران، ئاشخانه، ده‌ره‌گه‌ز، که‌لات، لائیین، جه‌وین، مانه‌و سملقان، ڕاز‌و ڕاده‌کان.
وڵات: چارەنووسی ئەم کوردانە لە گۆڕانکاریییەکانی داهاتووی ئێران چۆن دەبینی؟
چاره‌نووسی هه‌ر نه‌ته‌وه و گه‌لێک گرێدراوی هێز و رێکخسته بوونیانه، کورده‌کانی خوراسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تێان زیاتر له دوو ملیون و نیوه ، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌ن، ڕاسته ئاستی خۆ رێکخستن و گه‌شه پێدانی ئابوری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، و کولتوری له‌و هه‌رێمانه به‌ڕاده‌یه‌ک نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له تێکۆشانی دژ به حکوومه‌تی ناوه‌ندی، جێگایه‌کی دیاری کراویان هه‌بێت. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م گه‌شه نه‌سه‌ندنانه خۆی له خۆیدا هۆکارێکن بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وان زیاتر ڕق ئه‌ستوور بن و پێداگری بکه‌ن له داخوازیه مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان؛ به کورتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی زوڵم و زوریه‌کان له به‌رانبه‌ر ئه‌وان زۆر بووه، رێژه‌ی خواست بۆ گوڕان و باشتر بوونی ڕه‌وشی ژیان لای ئه‌وان له‌سه‌ره‌وه‌یه.
فاکته‌رێکیتر ئه‌وه‌یه ئه‌وان به‌شێکن له نه‌ته‌وه‌ی کورد، ئێستا کوردان له پارچه‌کانیتر و به گشتی له ئاستی جیهان خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیان و زۆرێک له قۆناخه‌کانی خه‌بات بۆ ژیانێکی به‌رانبه و بێ هه‌ڵاواردنیان تێپه‌ڕ کردووه، واته هێزی کورد له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ده‌بێته خه‌زێنه و پشتیوان بۆ کورده‌کانی خوراسان.
به‌سه‌رنجدان به‌و خاڵانه و ئه‌وه‌ی که ئاستی ڕێکخستنی ئۆپزسیۆنه‌کانی تری ئێران لاوازه ، مرۆڤ ده‌توانێت دڵخۆش بێت که کورده‌کانی خوراسان له گوڕانکاریه گشتیه‌کانی ناو ئێران‌دا ده‌توانن ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌بێت و هه‌ندێک له هاوسه‌نگیه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد بشکێننه‌وه.
بۆ مسوه‌گه‌ر کردنی پێگه‌ی کوردانی خوراسان له داهاتووی ئێران‌دا، پێویسته ئه‌وان ڕێکخستنه ، مه‌ده‌نی، سیاسی، کولتوریه‌کانیان به‌هێزتر بکه‌ن به یارمه‌تی کورده‌کان له به‌شه‌کانیتری کوردستان به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
به بۆچوونی من لێره‌دا پێویسته له ڕێژه‌ی سه‌رجه‌م ده‌سکه‌وته‌کانی کورد پشکێک بۆ ئه‌وان ده‌ست نیشان بکرێت تا بتوانرێت ئه‌و مه‌ودایه‌ی له نێوان ئه‌وان و کوردی کوردستاندا هاتووه‌ته ئاراوه، که‌متر بکرێته و سنووره‌کان چیتر کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی نه‌منێت.
من پێم باشه ئه‌وان خۆیان هه‌وڵ بده‌ن له کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی که بڕیاره له باشووری کوردستان به‌ڕێوه بچێت به‌شداری بکه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و کۆنفرانسه‌ش پێویسته که کورده‌کانی خوراسان وه‌ک به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد وڵاتهێشت بکه‌ن . له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌شێکی زۆر له که‌موکۆڕیه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و مه‌ودای نیوان کورده‌کانی خوراسان و کوردستان که‌متر ده‌بێته‌وه.
وڵات: تۆ پێت وایە ئەم بەشە لە کوردانی خوراسان بەشێکن لە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان یان وەک هەرێمیکی سەربەخۆی کوردی لەو ناوچەیە سەیری دەکەی؟
بێگومان کوردانی خوراسان به‌شێکن له کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سه‌رجه‌م کورده‌کان له جیهداندا، ئه‌م کوردانه ، خاونه‌نی مێژو ، زاراوه‌ی کوردی تایبه‌ت ، موسیقی و کولتورێکی یه‌کجار ده‌وڵه‌مه‌ندن و خۆشیان له زۆر کورد ، به کوردتر ده‌زانن .
هه‌رچه‌نده له ده‌ستپێکی سه‌ده‌ی 16ی زایینی له کاتی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌تی شێعه مه‌زهه‌بی “سه‌فه‌ویه‌کان” به زۆره ملی له ژێر ناوی پاراستنی سنووره‌کانی ئێران راگوێزی ئه‌و هه‌رێمانه کران، له ڕاستیدا ئه‌و کاره کرده‌وه‌یه‌کی سیاسی بوو له‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی کوردان و به مه‌به‌ستی دابه‌ش کردنی کوردان و لاواز کردنیان بووه له کوردستان، چونکو داخوازیه‌کانی ئه‌وان مایه‌ی په‌سه‌ندی شاه و حکوومه‌تی سه‌فه‌وی نه‌بووه. خاڵێکی‌تر ترسی حکوومه‌تی سه‌فه‌وه‌ی، یه‌کگرتنی کوردان له‌گه‌ڵ ئیمپراتوری عوسمانی بووه که هه‌ردوو لایه‌ن سوننی مه‌زهه‌ب بوون. ئه‌گه‌ر نه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌ویه‌کاندا خه‌ڵکانێتر هه‌بوون که بۆ پاراستنی سنووره‌کانی سه‌فه‌وی له به‌رانبه‌ر هێرشی ئۆزبه‌که‌کان جێگیر بکرێن. به‌ڵام شا عه‌باس به‌و کرده‌وه‌یه تووانی یه‌کپارچه‌یی خاکی سه‌فه‌ویه‌کان بپارێزت و بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هێزتر بکات.
گومان له یه‌ک بوونی کورده‌کان له خوراسان و کوردستان نییه به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌و پرسه بێته ئاراوه ، کورده‌کانی خوراسان ئێستاکه له هه‌رێمێک ده‌ژین که زیاتر له 1000 کیلومه‌تر له کوردستان دووره و به چ شێوازێک ئه‌وان له داهاتوودا بخرێنه سه‌ر کوردستان؟ یان ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ یان خودموختار ناوچه‌کانیان به‌ڕێوه ببه‌ن؟.
تازه گێڕاندنه‌وه‌ی مێژو، یان سه‌رله‌نۆی کۆچپێکردنی کورد له خوراسان شتێک نییه ڕێی تێبچێت و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که جۆغرافیای خوراسان به‌شێک نییه له خاکی کوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌که‌م که، به پیێ پێوانه حقوقیه‌کان ئه‌و کوردانه خاوه‌ن ئه‌و جوغرافیایه‌ن و هیچ هێزێک ناتوانێت پیچه‌وانه‌ی ئه‌مه بسه‌لمێنێت چونکوو ئه‌وان زێده‌تر له 4 سه‌ده‌یه به زۆره‌ملێ کۆچیان پێکراوه و وه‌ک هێزێکی داگیرکه‌ر له‌و هه‌رێمه جێگیر نه‌بوون، هه‌ر بۆیه ئه‌وه مافی خۆیانه ئه‌و هه‌رێمه به موڵکی خۆیان بزانن. ( تورکه داگیرکه‌ره‌کان که‌متر له 10 سه‌ده‌یه هاتوونه‌ته هه‌رێمه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و خاکی خۆیانن).
چاره‌سه‌ری ئه‌و کیشه‌یه ڕه‌نگه هێنده دژوار نه‌بێت، ئێمه ئه‌گه‌ر چاو له جۆغرافیای ی ئازه‌ربایجان بکه‌ین ده‌بین که ئه‌وانیش دوو به‌ش له نه‌ته‌وه‌که‌یان دابڕاوه و له کۆماری خودموختاری ” نه‌خجه‌وان” و پارێزگای خودموختار و ناوچه‌ی کوێستانی” قه‌ره‌باغ” ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها ی فه‌له‌ستین که ئه‌مساڵ داخوازی به ده‌وڵه‌ت بوونی ڕاده‌ستی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه. له دوو هه‌رێمی جۆغرافی جیاواز پێک دێت، که پێک هاتووه له که‌رتی غه‌ززه و که‌رتی ڕۆژ ئاوا.
بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نوێ گرنگترین پارامێتره‌کان ئه‌وه‌یه که له کۆنوانسیونی” مونته ویدئو”دا (1933) باسی لێکراوه که بریتین له چووار فاکته‌ری سه‌ره‌کی، سه‌رزه‌مینێکی دیاری کراو، حه‌شیمه‌تێکی هه‌میشه‌یی له جوغرافیایه‌ک، حاکمیه‌تی ڕاستی و تووانای به‌رقه‌رار کردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانیتر. ئه‌مڕۆکه‌ش زۆر یان که‌م ئه‌م چووار فاکته‌ره پێوانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه بۆ انیتر، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی نوێ داخوازی ئه‌ندامیه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی بکات وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ. به‌م پێیه ئه‌گه‌ر کورده‌کان له خوراسان و کوردستان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه خۆیان به ڕێخستن بکه‌ن له‌ڕووی حقوقیه‌وه ده‌توانن که‌ڵک له کۆنوانسیۆنه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان وه‌ربگرن.
خاڵیکیتر ئه‌مه‌یه، ڕووبه‌ری خاک و ناوچه کوردییه‌کان له‌خوراساندا نزیک به(64،144) کیلۆمیتری چوار گۆشه‌یه. واته ڕووبه‌ڕێکی جۆغرافیاییه که له ڕووبه‌ری 110 ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ له جیهاندا زۆرتره.
( کراواسی، 56،538 ، ئێسلۆواکی،49،033، ئێستۆنی، 45،228، دانمارک، 43،094، هۆله‌ند،41،528، سویس،41،227، به‌لژیک 30،528، ئه‌رمه‌نێستان 29،800 ، ئیسرائیل 20،072، قه‌ته‌ر،11،493، لۆبنان، 10،400 و فه‌له‌ستین 6.020 کیلۆمه‌تری چووارگۆشه).
له کۆتاییدا ئه‌توانم بڵیم به سه‌رنجدان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی انێک وه‌ک یه‌کیه‌تی سۆڤییه ، یۆگوسلاوی و سودان له ماوه‌ی 3 ده‌یه‌ی ڕابردوودا که له‌سه‌ر بنه‌مای( ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه) پێکهاتبوون، دوور نییه که کوردانی خوراسانیش له داهاتوودا بتوانن وه‌ک هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ، فێدڕاڵ، سه‌ربه کوردستان، یان هه‌ر شێوازێکی‌تر به پێیی تواناییه‌کانیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. بێگومان ئه‌وه‌ش گرێدراوی هێز و ڕێکخستن بوونی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه و ئه‌رکی کوردانه به هه‌موو شێوازه‌کانی ئابووری، سیاسی، و دیپلۆماتی یارمه‌تی کورده‌کانی خوراسان بده‌ن بۆ ژیانێکی سه‌رده‌میانه که تێدا سه‌رجه‌م مافه‌کانی کولتوری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و … پارێزراو بێت.