وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه به ده‌ستكارییه‌وه: عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
قالۆنچه‌یه‌كی ته‌مه‌ڵ به دیار شاره مێرولهیهكهوه وه‌ستا بوو. به سه‌رسامییه‌وه چاودێری دیمه‌نێكی ده‌كرد كه پێشتر شتی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌دیبوو. مێروله‌كان ده‌نكه گه‌نمیان له شاره‌كه‌یان ده‌رده‌هێنا و له سه‌ر زه‌وییه‌كه بڵاویان ده‌كرده‌وه تا تیشكی خۆر لێیبدات. زیاتر سه‌ری سوڕما كاتێك بینی هه‌ندێك له مێروله‌كان به ده‌م، ده‌نكه گه‌نمه‌كان دوو لهتدهكهن..
قالۆنچه‌كه له مێروله‌یه‌كی هاوڕێی نزیك بۆوه و پرسی: بیستومه مێروله گه‌نم له ناو شاره‌كه‌یاندا هه‌ڵده‌گرێت و ده‌ری ناهێنێت.ئایا ئه‌مه‌ی ئێستا ئێوه ده‌یكه‌ن ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ر بردنه؟! مێروله پێكه‌نی و وتی: ئێمه كات به‌سه‌ر بردن نازانین و هه‌موو ژیانمان كار كردنه، بۆیه كاتێك هه‌ست ده‌كه‌ین ده‌نكه گه‌نمه‌كان له ژێر زه‌ویدا شێ لێیان ده‌دات له گه‌نجینه‌كان ده‌ریان ده‌هێنین.
قالۆنچه وتی: ئه‌ی بۆچی ده‌یانكه‌ن به دوو كه‌رته‌وه؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌مساڵ كه‌متان كۆكردۆته‌وه؟ مێروله‌كه وتی: نا زۆرمان كۆكردۆته‌وه، به‌ڵام بۆیه ده‌یانكه‌ین به دوو كه‌رته‌وه تا سه‌وز نه‌بن ، چونكه گه‌ر به‌ساغی بمێننه‌وه ، به‌هۆی باران و (شێ) وه سه‌وز ده‌بن. قالۆنچه سه‌رێكی راوه‌شاند و به پێكه‌نینه‌وه وتی: من له خواردنه‌كانم ناترسم ، چونكه من هیچ هه‌ڵناگرم.