(شیاو ) هه‌ر گه‌یشته ماڵه‌وه جیاواز له رۆژانی تر دوای خۆگۆڕین و پشوودان، جانتاكه‌ی هێنا و په‌رتوك و په‌ڕاوی بیركاری ده‌رهێنا…به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بیان كاته‌وه له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك چه‌ند خاڵێكی زۆر به جوانی نووسی و له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یخوێنده‌وه .له‌و كاته‌شدا زه‌رده‌خه‌نه وه‌ك په‌پووله به لێوه‌كانییه‌وه دیاربوو.(سازگۆ) ی خوشكی به وردی سه‌رنجی دا ، بۆیه لێی نزیك بوه‌وه.(شیاو) پارچه كاغه‌زه‌كه‌ی دا به (سازگۆ) ی خوشكی .ئه‌ویش ده‌ستی كرد به خوێندنه‌وه‌ی، كه ئه‌م خاڵانه‌ی لێ نووسرابوو:
1. هه‌ر هاتمه‌وه له قوتابخانه چه‌ند پرسیارمان له پۆلدا شیكار كردبوو، جارێكی تر شیكاریان ده‌كه‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیارانه‌ی كه شیكار نه‌كراون.
2. ته‌ماشایه‌كی ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌كه‌م كه بۆ رۆژی دواتر ده‌یگه‌ینێ و ده‌یخوێنمه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌م نمونه و پرسیاری لێ شیكار بكه‌م.
3. له پۆلدا به‌شداری ده‌كه‌م و چیم نه‌زانی پرسیار ده‌كه‌م.
4. ئه‌م سێ خاڵه رۆژانه دووباره ده‌كه‌مه‌وه……
(سازگۆ) ته‌ماشایه‌كی (شیاو)ی كرد و ده‌ستخۆشی لێ‌كرد بۆ ئه‌و به‌رنامه جوان و به‌سووده..(شیاو) له پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی بوو، (سازگۆ) ی خوشكیشی له پۆلی هه‌شت بوو. (سازگۆ) رووی كرده( شیاو) و وتی: به‌راستی به‌رنامه‌یه‌كی زۆر باشه، منیش له‌مه‌و دوا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌ڕۆم..
(شیاو) وتی: ئه‌مڕۆ مامۆستای بیركاری ئه‌و ڕێنماییه‌ی بۆ كۆشش كردن پێ وتین، به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م بۆ هه‌موو وانه‌كان هه‌مان به‌رنامه به‌كار بهێنم..
(سازگۆ) به پێكه‌نینه‌وه وتی: ( شیاو) گیان ئه‌وه كارێكی زۆر باشه‌و ئیتر له‌مه‌و دوا ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین….هه‌ردووكیان له‌و رۆژه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌ڕۆن ..بۆیه بوون به زیره‌كترین قوتابی له پۆله‌كانیاندا.
عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی… 2014\12\29