ئۆپەرێتێک بۆ منداڵان بە بۆنەی یادەکانی راپەرین و جەژنی نەورۆزەوە.
نووسینی :عەلی حەمەرەشید بەرزنجی
دلێر:
وه‌رن وه‌رن هـــاوڕێكــانم…..به دیــدارتان شــــادومانم
بـــۆچی وا پــــهرش و بڵاون…..دووره پـــهرێز راوهســـتاون
فرمێسك:
وه‌رن وه‌رن با ههڵـــپهڕیــــن…..بۆ نه‌ورۆز و بۆ راپـــــهڕین
ده‌ی با بیكه‌ین به گــــــۆرانی….ژیان پڕ بكه‌ین لــه جــوانی
كۆرس:
ئه‌وا هاتین زۆر دڵخـــــۆشین…..ئێمه‌ش وه‌ك تۆ به پهرۆشــین
سه‌یری چــــۆن خۆمان گـۆڕیوه….جلی كوردیمان پۆشــــیوه
ئێمه‌ش ئاماده‌ی ئاهــهنگین…..ئاڵ و واڵاو ره‌نگا و رهنگـــین
ده‌ی ده‌ی با بڕۆین خۆ ئێســتا…..چاوه‌ڕوانمانه مامـۆســتا
ئه‌و ئێمه‌ی هــهڵبژاردووه…..ده‌ی ده‌ی خێراكـهن تا زووه
(به ده‌م گۆرانییه‌وه ده‌گه‌نه لای مامۆستا )
مـــامۆستا:
منداڵینه ئامـادهن؟ ئه‌و شتانه‌ی پێم وتن له‌به‌رتان كردووه؟
هه‌میشه: مامۆستا گیان ئاماده‌ین ئه‌وه نییه هه‌موو جلی كوردی جوانمان له‌به‌ر كردووه.
مامۆستا: گوڵه‌كه‌م من جل ناڵێم، مه‌به‌ستم ئه‌و نووسینه‌یه كه دوێنێ بۆم نووسین.
هه‌میشه: به‌خوا مامۆستا من هه‌ر چوومه ماڵه‌وه هه‌موویم له‌به‌ر كرد ئه‌وه‌نده‌م وتۆته‌وه.
مامۆستا: ده‌ی باشه گوڵه‌كان با ده‌ست پێ بكه‌ین .
سه‌ركه‌وت:
مـــــن ئه‌مـــڕۆ دڵم شاده….بۆ ئه‌م جه‌ژن و ئه‌م یـــــاده
سروودێكی خــۆش ده‌ڵێم…..بۆ منداڵانی هــــــــاوڕێم
كـــــــــۆرس:
تا ئێمه‌ش ئاســـــووده بین…..فێری ئه‌و ســــرووده بین
گوێمان گـــــرتووه لێرا…..ده‌ی بۆمـــــــان بڵێ خێرا
سه‌ركه‌وت:
جه‌ژنه جـــــــهژنی نه‌ورۆزه…..لامـــــان به‌رز و پیرۆزه
منداڵانی شــــــــار و دێ…..نـــــهورۆزتان لێ پیرۆزبێ
ئه‌م نـــــهورۆزهیان جییایه…..جه‌ژنێكی بێ هــاوتایه
كوردســــتانمان ئازاده…..گه‌لی كوردمــان دڵشــــاده
شار و گــــوند ئاوه‌دانن…..ئای كه ڕازاوه و جـــوانن
ئه‌وه‌تا ئێمــــــــهی منداڵ….وه‌ك په‌پووله و گــوڵی ئاڵ
به‌به‌رگی هه‌مه چـــهشـــنه…..ئاماده‌ین بۆ ئه‌م جه‌ژنـــــه
هه‌ر هــــــه‌موو درشت و ورد…..سروودی نه‌ورۆزی كــــــورد
ده‌ڵێینه‌وه به جـــــــــوانی…..به خۆشی و كـــــــامهرانی
(لێره‌دا هه‌موو منداڵه‌كان ده‌ڵێن)
(ئـــــه‌م رۆژی ســـــــاڵی تازه‌یه نــــــــــــهورۆزه هاته‌وه)
(جه‌ژنێكی كۆنی كورده بــــــه خـــــۆشی و بـــــه هاته‌وه )
كۆرس:
زۆر خۆش بوو سروودهكهت…..سرووده بهسوودهكــــــهت
وا ئێمه‌ش به دڵ و گـــیان…..گۆرانی بۆ كوردســـــــتان
ده‌ڵێین به ده‌نگێكی خــۆش…..بۆ منداڵان و بۆ تـــــــۆش
سه‌ركه‌وت: ئاده‌ی بزانم ئه‌م سروده‌ی ئێوه خۆشه
كۆرس:
ئه‌ی كوردستان ئه‌ی كوردستان…..نیشتمانه قــــــــهشهنگهكهم
ئه‌ی ئاوێنه‌ی باڵانــــــــومـای….ئه‌وینه ره‌نگا و رهنگهكــــــهم
***
تۆ بۆ ئێمه‌ی بچكـــۆلانه…..خۆشترین جێی له‌م جــــــیهانه
خۆشترین جێ له‌م جــیهانه…..لای ئێمه هه‌ر كوردســـــــتانه
هه‌میشه:
ئێستا منیش به جـــوانی……به سروود و گـــــــۆرانی
به‌شدار ده‌بم لهگـهڵتان……..خۆشی ده‌خه‌مه دڵــــتان
كۆرس:
فه‌رموو هاوڕێ گیان فه‌رموو…..سروودهكـــــــهت بڵێ زوو
هه‌میشه:
من منداڵم من منداڵم……من گوڵی بۆنخۆشی ماڵم
هه‌وێنم بۆ خۆشی خێزان…..روناكیم بۆ شانۆی ژیان
حه‌ز به خۆشی و ئاشتی ده‌كه‌م….تا بێته دی هیوا و خۆزگه‌م
به ده‌نگێكی به‌رز و ره‌وان…..گۆرانی ده‌ڵێم بۆ هه‌مووان
بۆ خاكه‌كه‌م بۆ كوردستان…..بۆ په‌پووله و گوڵ و باران
بۆ دایه و بۆ بابه‌ی به‌سۆز…..بۆ مامۆستایانی دڵســـــۆز
مامۆستا:ده‌ستت خۆش بێت گوڵی جوان، به‌راستی زۆر خۆش بوو.
هه‌میشه: مامۆستا ئه‌مڕۆ نه‌ورۆزیشه و یادی راپه‌ڕینیشه، بۆچی هه‌موومان پێكه‌وه سرودێك بۆ راپه‌رین نه‌ڵێین.
مامۆستا: ئه‌گه‌ر ده‌یزانن بۆچی نایڵێن… بهراستیئهم رۆژه پێویستی به یادكردنه‌وه وچه‌ندان شتی خۆش هه‌یه.
كۆرس:
مامۆســـــتاگیان ئاماده‌ین…..چـــــاوه‌ڕوانی تۆ ده‌كه‌ین
مامۆستا: ده‌ی ده‌ی فه‌رموو بیڵێن
كۆرس:
وا یادی راپهڕیـــنـــــــه….خۆشترین رۆژی ژینــــــه
مانگی سێ بوو گه‌لی كورد….راپه‌ڕینی به‌رپا كـــــرد
له شار و شارۆچكــــهكان….ئاماده بوو بوون هه‌مووان
به نهێنی و ئاشكـــــــــرا…..رێی راپه‌ڕین خۆشكــــرا
ئای له‌و خه‌ڵكه به‌جه‌رگه…..هه‌موو بوون به‌پێشمه‌رگه
تا راپه‌ڕین بــهرپا بوو……دوژمنی گه‌ل لـه‌ناو چوو
كوردستان‌مان ئازاد بوو……گه‌لی كوردمان دڵشاد بوو
مامۆستا:
منیش وه‌ك مـــامه پیره…..هه‌ر ههمـــوویم له بیره
ژیــــانی پێش راپه‌ڕین…..دوژمن چی پێ ده‌كردین
به گه‌لی نه‌به‌ردی كورد……ژن و پیـاو درشت و ورد
كۆرس:
زۆر حه‌ز ده‌كه‌ین بزانین…..بۆیه وا چـــــاوهڕوانین
مامۆستا:
من گریان و پێكـــــــــــهنینم….تێكه‌ڵاو بوون كـــــه ئێوه‌م دی
وا به‌م جـــــهژنه سروود ده ڵێن….له ئاهــهنگا بــــــه ئازادی
گـریانم بـــۆ رۆژانێك بـــوو…..كــه دوژمنانی كـــوردســـتان
به ئه‌نفال و به كــــیمیایی و…..به كۆمه‌ڵ كـــــــوشتن و زیندان
***
به‌رامبه‌ر كورد هه‌ڵس و كه‌وتیان….به‌و چه‌شنه بوو له گشـــت لایه
ئه‌وه‌ی ئه‌وانــه دهیانكــــرد…..هــــــــــه‌ر له گێڕانه‌وه نایه
***
پێكه‌نین و دڵخــــــــۆشیشم…..بۆ ئــــــــــه‌م رۆژه ئازاده‌یه
كه‌وا ئێوه‌ی بچــــــــكۆلانه……ده‌بینم ئاله‌م جێگـــــــهیه
***
به جل و به‌رگی رهنگـــاو ره‌نگ…..ئاماده‌ی خۆشی و ئاهـــــهنگن
دوور له شه‌ڕ و ئازار چهشـــتن…..دوور له به‌ڵای پیسی جهنگـــن
***
له ژێر ئاڵای شكـــــــــۆدار و…شه‌كاوه و جوانی كوردســـتان
بێ ماندوو بوون به‌سته ده‌ڵێن….شایی ده‌كه‌ن به بێ وهســـتان
***
منداڵه‌كان ئێســــــــــتا ئێوه….به مافهكانیشتان شـــــــادن
چونكه ئه‌مڕۆ بهخـــــتهوهرن….ههتاكــــــــــــو بڵێی ئازادن
منداڵ:
ئاڵاكه‌م رهنگــــــاو ره‌نگه….وهكـــــــــــــــو ئاڵای وڵاتان
جوانه دهشــــــــهكێتهوه…..له به‌رزایی كـــــــــــوردستان
***
خۆم به ســـــــهربهرز ده‌زانم…..به ئاڵاكـــــــهم ده‌نازم
بۆ جیهان دهســـــــهلمێنم…..منی كورد ئاشتی خــــــوازم