ئێسقان و سه‌گی به‌ ته‌ماح

0
1410

ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ، سه‌گێك به‌ دوای خواردن دا ده‌گه‌ڕا ، گه‌یشته‌ نزیك قه‌سابییه‌ك ، له‌وێ پارچه‌ ئێسقانێكی دۆزیه‌وه‌ كه‌ بڕه‌ گۆشتێكی پێوه‌ مابوو، پڕی دایه‌ و ڕای كرد .

سه‌گی چێرۆكه‌كه‌ی ئێمه‌ ، ڕۆیشت و ڕۆیشت تا گه‌یشته‌ جێگایه‌كی ئارام و بێده‌نگ ، له‌وێ ده‌ستی كرد به‌ كرۆستنه‌وه‌ی ئێسكه‌كه‌ .

له‌ پڕ هه‌ستی به‌ تینوێتی كرد .

ڕۆیشت و ڕۆیشت تا گه‌یشته‌ سه‌ر ڕووبارێك ، له‌ ترسی ئه‌وه‌ی كه‌سێك لێی نه‌ڕفێنێ پارچه‌ ئێسكه‌كه‌ی هه‌ر وا به‌ ده‌میه‌وه‌ گرتبوو .

گه‌یشته‌ سه‌ر پردی ڕووباره‌كه‌ ، چاوێكی له‌ دوه‌ر و پشتی خۆی كرد بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێ كه‌سی لێنییه‌ و كه‌س پارچه‌ ئێسقانه‌كه‌ی لێ نادزێ و ویستی له‌ پارچه‌ ئێسقانه‌كه‌ له‌ سه‌ر عه‌رز دابنێ كه‌ له‌ ناكاو وێنه‌ی خۆی له‌ ناو ئاوی ڕووباره‌كه‌ دا دیت ، وای زانی كه‌ ئه‌وه‌ سه‌گێكی دیكه‌یه‌ و پارچه‌ ئێسقانێكی به‌ ده‌مه‌وه‌یه‌ .

ته‌ماح گرتی و ده‌ستی كرد به‌ وه‌ڕین و به‌ ته‌ما بوو ئه‌و پارچه‌ ئێسقانه‌ش له‌و سه‌گه‌ بستێنێ كه‌ له‌ ناو ئاوه‌كه‌ دا وێنه‌كه‌ی دیتبوو .

له‌ ناكاو پارچه‌ ئێسقانه‌كه‌ی له‌ ده‌م به‌ربۆوه‌ و كه‌وته‌ ناو ڕووباره‌كه‌وه‌ و ئاو له‌ گه‌ڵ خۆی بردی .

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here