گەورەکان، خاوەن بیروراکان، قەد له منداڵ مەپرسن دایکت زیاتر خۆش دەوێ یان باوکت. ئەم پرسیارە هەڵەیه منداڵ تووشی سەرگەردانی و پەرێشانی هەست و ئاڵۆزاندنی مێشکی دەکات. له هەمووی خراپتر و ناخۆشتر ئەوەیه کاتێ منداڵ وتی “هەر دووکیان”. دیسانەوە پێداگر بن له سەر ئەوەی کامیان زیاتر، هەر تۆزێ.
ئەگەر وەک گەورەساڵێک که ئەمه به یارییەک دادەنێیت له گەل منداڵدا، چاوەڕوانی چ جوابێکت هەیه؟ ئایا دەزانی هەر جۆر وڵام دانەوەیەک، ئەبێته هۆی ئەوەی مێشکی ئەو منداڵەت ئالۆزاندە؟ ئایا دەزانی هەر جۆر وڵامدانەوەی منداڵەکه دەبێته هۆی ساز بوونی کەلێنێکی خۆشەویستی بۆی؟