بەرهەمێکی گرووپی موسیقای “لاوژە”ـی سەقز بۆ کۆڵبەران

0
1979

گڕوگاڵی منداڵان: “بەهارانەیەک بۆ تۆاندنەوەی سەهۆڵبەندانی ژیانی کۆڵبەرانی نیشتمانم.” ناوی بەرهەمێکی ناوازەی گرووپی منداڵانی فێرگەی موسیقای “لاوژە”ـی شارە جوانەکەی سەقز لە کوردستانی خۆرهەڵاتە کە پێشکەش بە کۆڵبەران کراوە.

ئەو بەرهەمە جوان و رازاوەیە لە لایەن ئەو منداڵە هونەرمەندە جوانانەی شاری سەقز و بە جلی جوانی کوردییەوە تۆمار کراوە و شێعرێکی زۆر خۆش و ئاوازێکی دڵڕفێنی بۆ دانراوە. لەلایەن مامۆستا “ڕەزا سەلەواتی”ـیەوە سەرپەرشتی کراوە. دەستی مامۆستا ڕەزا سەلەواتی لە دوورەوە دەگوشین و چاوی هەموو ئەو منداڵە هونەرمەندە خوێن شیرینانەش ماچ دەکەین.

ئێمە وەک ماڵپەڕی “گڕوگاڵی منداڵان” لەلایەن خۆمانەوە دەست خۆشییان لێدەکەین و هیوادارین لە سەر کار و تێکۆشانیان لە سەر موزیکی کوردی بەردەوام بن.

چاوەڕوانی بەرهەمی جوانتر و نوێترتان دەبین.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here