عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
ئای كه چه‌ند جوان بوون
په‌ڵه ههورهكـــــــان
ئاســـــــمانی شینیان
وه‌ك تابلۆ نهخشـــان
***
دهمــویســــت بفڕ‌م و
بۆی بكــــهومــه ڕێ
یه‌ك یه‌ك هه‌مــوویان
بكه‌م به هــــاوڕێ
***
خۆم كـــرد به هاوڕێ
له‌گه‌ڵ شـــــنهی با
بۆ ئه‌و به‌رزی یـــــه
له‌گه‌ڵ خـــۆی بمبـا
***
دهســــتی بام گرت و
به پهرۆشـــــــهوه
چـــوومه نێو ده‌ریای
خه‌ونی خــۆشـــهوه
***
قــاقــای پێكـهنین
وه‌كو مۆســـــیقا
تێكه‌ڵاو بوو بوو
له‌گـــه‌ڵ شـــنهی با
***
هه‌ر گهیشـــــــــتینه
نزیك هــــهورهكــــان
بــــــــه بینینی بــا ،
هـــــهڵاتن لێمــــان
***
ئه‌وان ڕۆیشــــتن
ئێمــــهش به دواوه
هه‌ســـتم به ســاردی
ده‌كرد له‌و نــــاوه
***
كـــه ســـهرنجم دان
په‌ڵه هـــهورهكان
نـم نـم دهبـــارین
بوو بوون به بـــاران
***
11/12/2011