خونچەگـوڵم

0
422

خونچـــــــەگوڵێکی جـــــــــوانم
لـە بـاخچــــــــەی منـــــــــداڵانم

رووخــۆش و لێـو بەخـەنــــدەم
زمــــان شـــــیرینم هـــــــەردەم

دڵـــــــم پــــــاک و بێـگـــــەردە
وەک بەفــری کـێو و هـــــەردە

حـــــــــەزم لـە ئــــــــــــازادیـیە
لـە خـــۆشی و لـە شــــــــادیـیە

لـە گـــــــــوڵ لـە جـــــــــوانیـیە
لـە یــــــــاری و گـــــــــورانیـیە

کوردســـــــتانم خـۆشـــــــدەوێ
هـــــــــیوادارم سەرکـــــــــەوێ

«رەزا شوان»

Comments

comments

‎وه‌ڵام بده‌وه‌