بریتانیا:پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان

0
472

بریتانیا
لە درێژەی زەنجیرە چالاکییەکانی کەمپەینی پشتیوانی لە هێما نەتەوەیەکانی گەلی کورد لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانی ئوروپا بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان و هەروەها بۆ پاراستنی هێماکانی نەتەوەی کورد، رۆژی شەممە هاوکات لە گەڵ ئەو زەنجیرە چالاکییانەدا ڕەوەندی کوردی لە بریتانیا بە هاوکاری کۆمیتەی حیزبە کوردستانییەکان و کوردانی هەموو بەشەکانی کوردستان لە بەردەم دەفتەری پارلمانی بریتانیا خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو.
لە دەسپێکی بەرنامەکەدا بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و چەند درووشمی جۆراوجۆرو پاشان پەیامی ڕەوەندی کوردی لە لایەن چیمەن ڕەحیمیەوە خوێندرایەوە کە لە دوو تەوەرەدا ئاماژەی بە پەیامی گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان و هەروەها بە مەحکووم کردنی کۆمەڵێک لە پانئێرانیسمەکان کرد کە بێ ڕیزیان بە پێشوای گەلی کورد لەم دواییانەدا لە وڵاتی سوئید کردەبوو.

https://youtu.be/8c_4ICGxNrM
دواتر پەیامی هاوکاری کۆمیتەی حیزبە کوردستانییەکان لە لایەن بەڕێز فواد سەلام وتەبێژی ئەو کومیتەیە خویندرایەوە، لە بەشێکی دیکەی ئەو چالاکییەدا پەیامی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان بە زمانی ئینگلیسی لە لایەن ئیحسان قادر خویندرایەوە، هەر لە درێژەوی هەمان چالاییەدا نامەێەک لە لایەن هەیئەتێکی حیزبە کوردستانییەکان و ڕەوەندی کوردی لە بریتانیا درایە دەفتەری سەرۆک وەزیران کە لەو نامەیەدا داوا لە سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و کابینەکەی کرا کە، بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان و دەسکەوتەکانی گەلی کورد هاوکاری و پشتیوانی سەرەکی بن.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە لەم چالاکییانەدا بە بەشداری کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان و رەوەندی کوردی و هەموو لایەنە سیاسیەکان بەشدار بوون و دواتەر بە شایی و هەڵپەڕکییە چالاکییەکە کۆتایی پێ هات.

پێویستە بگوترێ ئەو خۆپێشاندانانە کە بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە دەچن بە دەستپشخەریی کەمپەینی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان و ناوەندی ڕۆژی کورد ڕێکخستنیان بۆ کراوە

وێنەگر / شوانە موکریان و ئامادەکردنی ڕاپۆرت: ئایەت مورادی

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here