
عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
ئێمـــــە ئێمـــە خـــێزانین
بە یــەکترەوە جــــــــوانین
بابـــــە و دایەی مـــیھرەبان
ھەر وەکــو خۆری گـــەش وان
بارانی ســـــــۆز و ئـــەوین
گــوڵی خـەندە و پێکـــەنین
ئەوان دەیبەخــشــن پێمـــان
بۆ خۆشی و شــــادی رێمــان
ھەرچییەکمان پێویســت بـوو
بۆمـــــان دابین دەکـــەن زوو
خوشــک و براش لە خــــێزان
مـــــاندوو دەبن وەک ئەوان
لەگەڵ یەکدا ھـــــاوکـارین
خــــێزانێکی بەخــــتیارین
خـــۆشەویستی و رێزگرتن
چـالاکانە کـــار کـــــردن
مـــــاندوو بوون و ھــەوڵدان
دروشــــــــممانە لە خێزان