
هۆنراوە بۆ منداڵان
هۆنراوەی: عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
ئه‌ستێره‌كانی هاوڕێم
هه‌رگیز به‌شه‌و ناخه‌ون
هه‌ر تاریكایی داهات
ئه‌وانیش ده‌رده‌كه‌ون
* * *
حه‌ز ده‌كه‌ن پێكه‌وه بن
تاریكایی ڕاوبنێن
تا به‌یانی گۆرانی
بۆ پرشنگی خۆر بڵێن
* * *
كه خۆر هه‌ڵهات ئه‌وانیش
ده‌ڕۆن و دیار نامێنن
چه‌پك چه‌پك تیشكی گه‌ش
له ناخیاندا ده‌ڕوێنن
* * *
له ئاسمانی به‌رینا
به تیشكه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن
تاریكایی له كوێ بێ
ڕوناكایی بۆ ده‌به‌ن
* * *
چونكه ئه‌ستێره‌كانیش
هه‌روه‌كو ئێمه جوانن
هاوڕێی ئازیزی ئێمه‌ن
هه‌رچه‌نده له ئاسمانن
هه‌رگیز به‌شه‌و ناخه‌ون
هه‌ر تاریكایی داهات
ئه‌وانیش ده‌رده‌كه‌ون
* * *
حه‌ز ده‌كه‌ن پێكه‌وه بن
تاریكایی ڕاوبنێن
تا به‌یانی گۆرانی
بۆ پرشنگی خۆر بڵێن
* * *
كه خۆر هه‌ڵهات ئه‌وانیش
ده‌ڕۆن و دیار نامێنن
چه‌پك چه‌پك تیشكی گه‌ش
له ناخیاندا ده‌ڕوێنن
* * *
له ئاسمانی به‌رینا
به تیشكه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن
تاریكایی له كوێ بێ
ڕوناكایی بۆ ده‌به‌ن
* * *
چونكه ئه‌ستێره‌كانیش
هه‌روه‌كو ئێمه جوانن
هاوڕێی ئازیزی ئێمه‌ن
هه‌رچه‌نده له ئاسمانن