Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات سەرکردەیەکی یەکیەتی سەرچاوەی هەواڵی کشانەوەی پێشمەرگەکانی دیمۆکرات بوو

سەرکردەیەکی یەکیەتی سەرچاوەی هەواڵی کشانەوەی پێشمەرگەکانی دیمۆکرات بوو

0
2861

رۆژی کورد: پاش ئەوەی هەواڵ و دەنگۆی کشانەەی پێشمەرگەکانی حیزبی دیـۆکرات لە سنوورەکان بەرەو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە، شەپۆلێکی کاردانەوەی چالاکانی سیاسیی کوردی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

 سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری رۆژی کوردی راگەیاند،  کە هەواڵی کشانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات لەلایەن ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستانەوە بە کوردستان ٢٤ راگەیاندراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد کە سەعدی ئەحمەدپیرە، ئەندامی دەفتەری سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانی بە کوردستان ٢٤ی راگەیاندبوو کە پێشـەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات لە سنوورەکان کشاونەتەوەو هۆکاری کشانەوەشیان بۆ رەچاوکردنی بارودۆخی هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی هەرێمی کوردستان گەڕاندۆتەوە.

هەتا ئێستا بە فەرمی حیزبی دیمۆکرات هەواڵی کشانەوەی پێشمەرگەکانی لە سنوورەکان رەت یان پشتڕاست نەکردۆتەوە، بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هەواڵە لەلایەن هەر دوو حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانەوە بێ بنەماو دوور لە راستی لەقەڵەم دراوە.

لە سەرەتای بەهاری ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی پێشـەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و دواتریش حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە چیاکانی کێلەشین، هەڵگورد لە نزیک شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان جیگیر بوون و سەرەتای ئەمساڵ خولێکی نوێی خەباتی نەتەوەیی‌یان بە دژی رژیمی ئسیلامیی ءیران راگەیاندووە.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بەردەوام بانگەشەی بەرین کردنەوەی خەباتی پێشمەرگەکانی لە ناو خەڵكدا کردووە، بۆیە بڵاوبوونەوەی هەواڵی کشانەوەی پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە لە سنوورەکان کاردانەوەی خێرای چالاکانی سیاسیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبنەما ئەخلاقییەکانی  مافی جیابوونەوە “سەربەخۆیی”
بابەتی دواترسەرۆکی هەرێم و نچیرڤان بارزانی پێکەوە سەردانی تاران دەکەن
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان