زنجیرە دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له به‌هاری ۱۳۹۵دا

0
620

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له بەهاری ۱۳۹۵دا هەشت پانێلی ئەدەبی بەڕێوە دەبات. ئەم هەشت پانێله بریتین له :

هێمن و تازەگەری له شێعری کوردیدا

سەعید نەجاری(ئاسۆ) / ۹۵/۲/۱

حەسەن قزڵجی، ئەو جۆرەی من دیتوومه

محەمەد رەمەزانی / ۹۵/۲/۹

گێڕانەوە لای شێرزاد حەسەن و ئایدۆلۆژیا حاشالێکراوەکان

ئەمجەد غوڵامی / ۹۵/۲/۱۵

رەوتی گۆڕانکارییەکانی شێعری شێرکۆ

د.رەهبەر مەحموودزادە / ۹۵/۲/۲۳

گۆران دژ به گۆران

رەزا عەلیپوور / ۹۵/۲/۳۰

بەختیار عەلی له نێوان ئەفسانه و راستەقینەدا

رەحیم عەبدولرەحیم زادە / ۹۵/۳/۶

سوارە ، هەڵوەدای شار و شەنگەسواری شاخ

د.مەسعوود بینەندە / ۹۵/۳/۱۳

مەیلی رەوایی و چێژێکی بریندار(لێکدانەوەی رۆمانەکانی عەتا نەهایی)

د.محەمەد رەحیمیان / ۹۵/۳/۲۰

ئەم دانیشتنانه له رۆژانی دیاریکراودا کاتژمێر ۵ تا ۷ی ئێوارە له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو له بینای ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە دەچن. جێی ئاماژەیه هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن له دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا بەشداری بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.