زیندانییەک لە زیندانی ورمێ سەری خۆی لە گەچ گرت

0
772

زیندانیەکی کورد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ ئازادنەبوونی بەدوای تەواوبوونی ماوەی سزای بەسەرداسەپاوی، سەری خۆی لە گەچ گرت.

ڕۆژی کورد:  “ئومید ڕەحمانی”  زیندانیی کوردە کە ماوەیەکە سزای زیندانییەکەی تەواو بووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان نەتەنیا ئازادیان نەکردووە بەڵکو داوای  ١٥٠ میلیۆن تمەنی دەکەن  و تەنانەت ئیزنی مورەخەسییان پێی نەداوە و ئیزنی پێنەدراوە سەردانی بنەماڵەکەی بکات.

بەرپرسانی زیندان لە جیاتی پێڕاگەیشتن بە دۆخ و داواکاری ئەو زیندانییە کوردە،  دوای ئەو هەوڵەی ئومید، ناوبراویان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگواستەوە.

ئومید ڕەحمانی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویەوە لە زیندان دایە و بارودۆخی دەروونی زۆر ناجێگیرە و هەڕەشەی کردووە ئەگەر ئەم هەوڵان کاریگەر نەبوون لە بەرچاوی بەرپرسانی زیندانەوە هەوڵی خۆسووتان دەدات.

ئومید ڕەحمانی لە ساڵی ١٣٩٢ و ١٣٩٣ی هەتاوی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندا دژی نیزام” بە٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.