زنجیرە وتووێژ (9)
زمان سەرەکیترین توخمی فەرهەنگ و کەلتووری هەر نەتەوەیەک و ناسنامەکەیەتی، توخمێکی ئەوتۆ کە لەناوچوونی، لە ناوچوون و توانەوەی نەتەوەکەیە، هەر بۆیەش ئەو کەس و نەتەوانەی کە ویستبێتیان، نەتەوەیەکیتر بتوێننەوە، سەرەکیترین و زیاترین هەوڵیان، تواندنەوەی زمانی ئەو نەتەوەیە بووە. گەلی کوردیش یەکێکە لەو نەتەوانەی کە زمانەکەی بە بەردەوامی کەوتۆتە بەر لێشاوی شاڵاوی دڕندانە و هۆڤانەی دوژمنان و داگیرکەرانی بەڵام بە خۆشییەوە هەوڵی کورد بۆ پاراستنی زمانەکەی نەگۆڕ و نەپچڕاوە.
زمان جیا لەوەی کە مافی سرووشتی و خواپێداوی هەر نەتەوەیەکە، لە هەمان کاتێشدا کاریگەری لەسەر ڕامان و هزر هەیە و پچڕانی پێوەندی لە نێوان زمان و هزر، گەورەترین خەساری نەبووبی پەروەردەیە بە زمانی زگماکی کە پسپۆڕانی ئەو بوارە و لە ناویاندا ڤیگۆتسکی، بە تەسەلی کاریگەرییە نەرێنییەکانیان شیکردۆتەوە.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی و هەروەها ئاوڕدانەوە لە گرنگی پەروەردەبوون بە زمانی زگماکی، زنجیرە وتووێژێک لەگەڵ چەند کارناس و پسپۆرێکی بواری زمانی کوردی ئەنجام دراوە و لە بەشێکی دیکەی ئەو زەنجیرە وتووێژەدا ( دوکتور موحسین ئەحمەد عومەر، مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە زمانی کوردی) وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
سازدانی: هاشم عەلی وەیسی
پرسیار: زمان فەکتەری سەرەکی جیاوازیی نێوان مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی سەرگۆی زەوییە کە دەتوانێت هەموو ئایدیا و خەونەکانی پێ تۆمار بکات و بە هۆیەوە لە پێوەندییەکی بەردەوامی خۆی لە سەرەتای بوونییەوە تا ئێستا گەلێک گۆڕانکاری و وەرچەرخانی مەزن لەناو مرۆڤایەتی لە پانتا جیاوازەکانی پێناسەی زمان هاتووەتە گۆڕێ، ئێوە وەکوو کەسێکی چالاک لە بواری زمانی کوردی لە ساڵڕۆژی زمانی دایکی چۆن دەڕوانن زمان و پێناسەی ئەم چەمکە لە خوێندنەوەی ئێوە چۆنە؟
د. موحسین ئەحمەد عومەر: بێ ئه‌وه‌ى بچینه ناو كێشه مێژووییه‌كانى هه‌ر زمانێك، زمان بۆ خۆى ناسنامه‌یه، كه‌سایه‌تى مێژوویى و ئه‌قڵى هه‌ر میلله‌تێكه كه به‌و زمانه تایبه‌ته‌ى هه‌یه قسه‌ى پێ ده‌كات. زمان ناسنامه‌یه‌كى مێژووییه، ئیندیڤیوالیزمى هه‌ر میلله‌تێكه، بێجگه له‌مه‌ش زمان هه‌ڵگرى هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كى شارستانى ئه‌و میلله‌ته‌یه كه قسه‌ى پێده‌كات، شارستانى ئاگایى به كۆمه‌ڵ، یانى كۆمه‌ڵێك كه‌س له رێگاى زمانى دایكیان هه‌مان شارستانییان هه‌یه و هه‌ست ده‌كه‌ن له یه‌كترى نزیكن و ده‌توانن به یه‌كه‌وه بژین، به كورتى زمان ناسنامه‌یه، ئه‌م ناسنامه‌یه وه‌ك ئه‌رنست رێنان ده‌ڵێ دواى دروستبوونى نه‌ته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دا، ئه‌و مه‌به‌ستى له‌مه ئه‌وه‌یه بڵێ زمان لایه‌نى كولتوورى هه‌ر میلله‌تێكه كه دواتر ده‌بێته ناسنامه و هه‌ڵگرى تایبه‌تمه‌ندى ئه‌قڵى و مێژوویى و شارستانى. بێگومان تیئۆره تازه‌كانى دواى رێنان ته‌نیا له‌و خاڵه له‌گه‌ڵ رێنان دان كه زمان له دواى ده‌ركه‌وتنى نه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر بڕیارى به‌كه‌وه ژیان دروست ده‌بێ، یه‌ك ده‌گرنه‌وه. بڕیارى به یەكه‌وه دان له بیركردنى رووداوه كاره‌ساتباره‌كانى رابردوو نه‌ته‌وه دروست ده‌كات، دواتر زمان وه‌ك فاكته‌رێكى نامادى ده‌رده‌كه‌وێ و شێوه‌ى ناسنامه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه وه‌رده‌گرێ و ده‌بێته زمانحالى شارستانى و سیاسى، زمان خۆبه‌رجه‌سته‌كردنە له ناو دنیا و له ناو مێژوو.
ئه‌مه به ساده‌یى له باره‌ى سه‌رهه‌ڵدانى زمانى دایكه‌وه‌یه، به‌ڵام زمان وه‌ك خۆى، وه‌ك كه‌رەسته‌یه‌كى ناماددى هه‌رده‌م، ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى پێکهاته ماددییه‌كانى هه‌موو میلله‌تێك، ئه‌م پێكهاته نامادییانه‌ش بریتین له خاك و جوگرافیا و بزووتنه‌وه سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورییه‌كانى هه‌ر میلله‌تێك. زۆر زمانى دایك هه‌ن به هۆى گۆڕانه‌كان و زه‌مه‌ن و كاریگه‌رى و قورسایى میلله‌تانى تر له‌ناوچوون، هه‌موو زمانێك ده‌شێ بزر بێ و له‌ناو بچێ. به‌ڵام هه‌ندێ فاكته‌ر هه‌یه وا له‌م زمانانه ده‌كا دره‌نگتر له‌ناوبچن. بۆ نموونه ئێستا له كوردستان هه‌ندێ زار هه‌ن خه‌ریكه له ناو ده‌چن یان له رێگاى له‌ناوچوونن وه‌ك كرمانجى، زازاكى، هه‌ورامى، كه‌لهورى، شه‌به‌كى و زۆرى تر. به‌ڵام ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كى مێژووییه و له رۆژێكدا روو نادات. بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى زمانى كوردى، ئه‌بێ ده‌سته‌ڵاته‌كانى كوردى به شێوه‌یه‌كى سیسته‌ماتیك كار بۆ پاراستنى بكه‌ن. ئه‌م كاره‌ش له كوردستان به گشتى لاوازه.
پرسیار: هەروەک دەزانن بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی گەلێک لە زمانەکان لەبەر دەسەڵاتی سەرەڕۆ و زەبرووزەنگ و روانینی نامرۆڤانەی نەتەوەیەک بۆ نەتەوەیەکی دیکە، یان لەناو چوون و یان رێگە و دەرەتانێکی وایان بۆ گەشە و پێشکەوتنی خۆیان نەبووە، ئێوە وەکوو کەسێکی شارەزا لە زمانی کوردی کە هێشتا دەسەڵاتی داگیرکەر و سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی رێگە لە خوێندن و پەروەردە بەم زمانە و زمانەکانی نەتەوەکانی دیکەی ئێرانیش گرتووە چۆن دەڕواننە ئەم بابەتە؟
د. موحسین ئەحمەد عومەر: له كوردستانى رۆژهه‌ڵات زمانى كوردى كه‌وتۆته به‌رهێرش، له‌و بڕوایه دام ده‌بێ كورد خه‌باته مه‌ده‌نییه‌كانى خه‌ست تر بكاته‌وه، ئیدى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش مۆدێلى نه‌ماوه زمانى فارسى تاقه زمانى ئێران بێ، چونكه ئێران خۆى فره‌زمانى و فره ئیتنیكییه، له‌و باوه‌ڕه‌دام، ئێران له ماوه‌یه‌كى كورتخایه‌ن بۆ درێژه‌دان به گه‌شانه‌وه‌ى خۆى ، ده‌بێ كوولتوورى خۆى به هه‌موو زمانه‌كانى بپاریزێ، به پێچه‌وانه‌وه، ره‌نگ ئێرانیش لێك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه ئێستا سه‌رده‌مى به هه‌رێمایه‌تى كردنه‌كانه كه به فره‌نسى پێى ده‌وترێ Regionisation ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى مۆندیالیزاسیۆنه، فاكته‌رى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ش به پله‌ى یه‌كه‌م خۆى له دابینكردنى كار و ئاسایش‌دا ده‌بینێته‌وه. بۆیه ئێران ئه‌گه‌ر بیه‌وێ به یه‌كپارچه‌یى بمێنێته‌وه ئه‌بێ سیسته‌مى فیدرالى و كۆنفیدرالى له ئاینده‌ى دوور په‌یڕه‌و بكا، ئه‌مه‌ش واته زیندووبوونه‌وه‌ى كولتوورى میلله‌تانى ئێران و زمانه‌كانیان.
پرسیار: پێتان وایە لە ئاوا بارودۆخێک بە تایبەتی ئەرکی ئەو کەسانەی لە ناوخۆن و لەگەڵ جەماوەری خەڵک لە پێوەندی دان چی و چۆن دەبێت بەرانبەر بە سەرەکیترین شوناس و ناسنامەی نەتەوەیی و مرۆییمان؟
د. موحسین ئەحمەد عومەر: بۆ پاراستنى زمانى دایك و به‌هێزكردنى ئه‌بێ، ده‌سته‌ڵاتى تاك و گشتى له پێناوى ئه‌م كاره خه‌بات بكه‌ن، بوونى روانگه‌یه‌كى تر بۆ بووژانه‌وه و زیندووبوونه‌وه‌ى زمان، كه‌مکردنه‌وه‌ى هێرشى زمانه گه‌وره‌كان و دانانى نه‌خشه پلانى دروست له بوارى په‌روه‌رده و فێركردن، له‌ولاشه‌وه ئه‌بێ زمان، به تایبه‌تى زمانه بچووكه‌کان بۆ پاراستنیان ده‌بێ به مێدیایى بكرێ، له گشت مێدیاكان، ئه‌لیكترۆنى غه‌یره ئه‌لیكترۆنى به‌هێز بكرێ و به بەربڵاوى كارى پێ بكرێ.