Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران زانیاریی نوێ و ورد لە مەڕ شیوەی کوژرانی دوو برا کۆڵبەرە کوژراوەکەی...

زانیاریی نوێ و ورد لە مەڕ شیوەی کوژرانی دوو برا کۆڵبەرە کوژراوەکەی سەردەشت

0
1497

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی سێ شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی و لە کاتێکدا کە دوو برای گوندی گوێزیلەی ناوچەی ئالانی سەردەشت بە ناوەکانی لەتیف و فاڕووق (ڕەئووف) عادڵخانی کوڕی مام سمایل لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کەوتە بەر پەلامار و لە ئەنجامدا هەر دوو برا  کوژران.

بەپێی هەواڵ و زانیاریی وردی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، شێوەی کوژرانی ئەو دوو برایە بە دەست هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی بەو شێوەی خوارەوەیە:

کاتێک کە ڕەئووف (فاڕووق) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم دەکوژرێ، براکەی تر واتا لەتیف بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر ئەو هێزانە و پلەدارێکی ڕژیم کە ستوان بووە دەکوژێ.

لە دوای پەلاماری لەتیف و کوشتنی ئەو ستوانە کە خەڵکی شاری ورمێ یە و دواتر مەیتەکەی بۆ شاری ورمێ ڕاگواستراوە، سەربازەکان دەستڕێژ لە لەتیف دەکەن و ئەویش دەکوژن.

دەگوترێ ئەو دوو سەربازە کە لەتیفیان کوشتووە لە ترسی هێرش و تۆڵەی خەڵک بەرەو کوردستانی باشوور ڕایانکردووە و تا ئێستاش هەواڵیان نازاندرێ.

هەروەها ڕژیم لە تووڕەیی خەڵکی گوندی گوێزیلێ و گوندەکانی تری وەک سنجوێ و بێژوێ ترساوە و بەو هۆیەشەوە لە کاتی ناشتن و سەرەخۆشیی ئەو دوو برایە، ناو گوندیان بە گشتی کۆنترۆڵ کردووە.

term

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوو گەنجی گووندی قەرەسەقەل لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەست بەسەر بوون
بابەتی دواترئێران هەڕەشە دەکات کە پیتاندنى یورانیۆم دەست پێ دەکاتەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان