Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژئاوا “پەیەدە دوایین ‌هێمای کوردستانی بوونی لە سیستمی رۆژئاوا سڕییەوە”

“پەیەدە دوایین ‌هێمای کوردستانی بوونی لە سیستمی رۆژئاوا سڕییەوە”

0
2324

هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گوشارەکان لەسەر پەیەدەی سەربە پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان، لە کۆنگرەی خۆسەریی پەیەدەدا ناوی سیستمی فیدڕاڵیی رۆژئاوا_باکووری سووریا گۆردرا.

ماڵپەڕی ئاڤێستا کورد بڵاوی کردەوە، لە رۆژی دووەمی کۆنگرەی فیدڕالی کە لە شارۆچکەی رمێڵانی رۆژئاوای کوردستان لە حاڵی بەریوەچوون‌دایە، ناوی سیستمی ئیدارییەکەیان له‌ “سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی بۆ رۆژئاوا و باكووری سوریا” بۆ “سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی بۆ باكووری سوریا” گۆریوە.

پیشتریش چالاکانی کورد رەخنەیان لە پەکەکە گرتبوو کە سیستمی کانتۆن و خۆسەریی دیمۆکراتیکی پەیەدە، هیچ هێمایەکی کوردستانی بوونی پێوە نییە.

لە رۆژانی رابردووشدا یەکێک لە فەرماندەرانی پلەبەرزی ئەرتەشی بەعسی سووریا رایەگایندبوو کە دەبێ پەیەدە ئەمانەتەکەیان کە رۆژئاوای کوردستانە، رادەست بکەنەوە.

هەتا ئیستاش میدیاکان و بەرپرسانی نیزامی و سیاسیی سەربە رژێمی سووریا، رۆژئاوای کوردستان وەکوو “الادارة المؤقت” ئیدارەی کاتی ناو بردووە.

چەند مانگ پێش ئێستا سیستمی کانتۆنەکانی عەفرین، جزیرە و کۆبانی بۆ سیستمی فیدرالیی رۆژئاوا_باکووری سووریا گۆردران و سەرئەنجام ئەمڕۆ سەرلەنوێ وشەی رۆژئاوا کە هێمایەک بۆ رۆژئاوای کوردستان بوو، لێ لابردووە.

لوقمان ئەحمێ، ئەندامی دەستەی ئەنجوومەنی دامەزرێنەری سیستمی فیدڕاڵی لە لیدوانێکدا بۆ کەناڵی K24 رایگەیاندووە کە بە زۆرینەی دەنگ گۆڕینی ناوی سیستمی فیدرڕاڵی پەسند کراوە.

بڕیارە لەدوای قۆناغی ئاگربڕ، کە لە ٢٩ی دیسامبێرەوە دەست پێدەکات، کۆبونەوەی قەزاقستان کە وەک بەدیلی کۆبونەوەی ژنێڤ چاوی لێ دەکرێت و ئێران، ڕوسیە و تورکیا کۆڵەکەی سەرەکی ئەو کۆبونەوەن دەست پێ بکات.

دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاندووە کە پڕۆسەی ئاگربڕ، کورد ( ی.پ.گ ) و داعش ناگرێتەوەو کوردیش بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە قەزاقستان بانگهێشت ناکرێت.

هەتا ئیستا وڵاتی رووسیا هیچ لیدوان و هەڵویستێکی نەبووە و لە رۆژانی رابردووشدا هیچ کاردانەوەکەی لەمەڕ هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک نەبووە.

شۆڕۆڤەکارانی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان بێدەنگیی رووسیا لەمەڕ هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر هێزەکانی پەیەدە و هەروەها بانگهێشت نەکرانی پەیەدە بۆ دانێشتنەکانی قەزاقستان بە خەیانەتی رووسیا بە پەکەکە لە قەڵەم ئەدەن.

پیشتر کە فڕۆكەیەکی رووسیا لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی ئەرتەشی تورکیاوە خرایە خوارەوە و نێوان ئەو دووڵاتە بەرەو گرژی رۆیشت، بەڵام لە ماوەی رابردوودا بەهۆی پرسە ستراتیژییەکانی ئەو دووڵاتە لە سووریا، نیوان تورکیا رووسیا بۆ جارێکی دیکە گەرم بۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕێپێوانی ناڕەزایەتی بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی لە ئاڵمان و سویس بەڕێوەچوو
بابەتی دواترقۆناغێکی تر لە شەری ئازادکرانی موسڵ دەستی پێکرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان