هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆمبارانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیایان مەحکووم کرد

0
1217
HAKKARİ'NİN YÜKSEKOVA İLÇESİNDE OPERASYON DEVAM EDİYOR. (ERKAN ÇAPRAZ - ÖMER OĞUZ/HAKKARİ-İHA)

هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا بۆردوومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی شەبها و عەفرین و گیان لەدەستدانی 15 شەڕڤان و 4 کەسی سڤیلیان مەحکووم کرد.

ڕۆژی کورد: جەیش ئەلسوار، ئەنجوومەنی سەربازیی باب، هێزەکانی بەرگری لە ژنانی شەبها، هێزە چەکدارەکانی هۆزی دەشتاییەکانی حەلەب، فەرماندەیی دیموکراتی باکوور و فەرماندەیی جەبهەتولئەکراد، بۆردومان کردنی ناوچەی شەبها و عەفرین و گیان لەدەستدانی 15 شەڕڤان و 4 کەسی سڤیلیان لە لایەن تورکیەاوە مەحکووم کرد و ڕاشیانگەیاند بەرپرسیارییەتی ئەو بۆردومانە لە ئەستۆی هێزە هاوپەیمانەکانە.

لە بەشێک لەو راگەیێندراوەدا ئاماژە بەو هێرشە کراوەو دەڵێ: “رۆژی چوارشەممە 19-10-2016 و لە کاتێکدا کە ئوان خەریکی بەرنگاربوونەوە و شەڕ  کردن لەگەڵ داعش بوون، سوپای تورکیا بۆرومانیکردوون و کاتژمێر 9ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ تا کاژێر 5 ی بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 30 جار بارەگاکانمان و ئەو ناوچانە کە تازە کۆنترۆڵکراون بۆردومان کران ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەو ناوچانە تەنیا کەسانی مەدەنی تێدا دەژین.”

لەو راگەیێندراوەدا هەروەها هاتووە: “ماوەی 6 مانگە هێزەکانمان بەشێوەیەکی چالاک لە دژی داعش شەڕ دەکەین، لەو ماوەیەدا نە تورکیا نە ئەو چەتانەی کە تورکیا هاریکارییان دەکات، هیچ هێرشێکیان نەکردووەتە سەر داعش.”
لەو ڕاگەیێندراوەدا باس لە ڕێژەی بریندار و کوژراوەکان کراوە و دەشڵێ: “لە بۆردوومانی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیادا، 15 شەڕڤانمان شەهید بوون و 26ی دیکەش بریندار بوون. هەروەها 4 هاونیشتمانی سڤیل شەهید بوون و 13 هاونیشتمانی دیکەش بریندار بوون.”

دەوڵەتی تورکیە، ڕۆژی پێنجشەممە 29ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی لە ڕاگەیێندراوێکیدا ڕایگەیاند کە ئەوان 26 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر 18 بنکە و بارەگای هێزەکانی YPG لە سووریا ئەنجامداوە و ڤیدیۆ و دیمەنی ئەو بۆمباردوومانانەشیان بڵاو کردەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت