فەرماندەیەکی پلە بەرزی ئێران لە سووریە کوژرا

0
1120

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی مێهر، پاسدار ئەحمەد غولامی بە پلەی سەرداری، لە سووریە کوژراوە.

بەپێی هەواڵدەریی مێهر، ئەو پاسدارەی ڕژیم ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی بە تووندی بریندار بووە و دوای چەند کاتژمێرێکی کوژراوە.

ئەحمەد غولامی، تا ساڵی 1362ی هەتاوی جێگری فەرماندەی لەشکی 10ی سەیدوشوهەدا بووە و دواتر تا کۆتایی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، فەرماندەیی تیپی سەربەخۆی 110ی بروجێردی بە ئەستۆوە بووە.

ئەو پاسدارە لە باژێڕی حەلەب لە سووریە کوژراوە.

شەڕی حەلەب یەکێک لە پڕخەسارترین شەڕەکانی بەرگری لە ئەسەد بۆ ئێران بووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت