رێکخراوی یاری‌کورد “روون‌کردنەوەیەکی بۆ رای گشتی” بڵاو کردەوە

0
596

رۆژی کورد: رێکخراوی “یاری کورد” کە رێکخراویکی داکۆکیکاری مافی هاووڵاتیانی کوردی یارسانی‌یە، روو لە رای گشتیی کوردستان و هەروەها پشتیوانی لە خەباتی رزگاری‌خوازیی گەلی کورد، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

رێکخراوی یاری کورد ئەمڕۆ ٣١ی پووشپەر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، ئێمە وەکوو رێکخراوی یاری‌کورد “کاکەیی” کە نوێنەرایەتیی کوردانی یارسانی دەکات، رژیمی ئیسلامیی ئێران بە دوژمنی سەرەکیی خۆمان دەزانین و پشتیوانی لە هەموو هێزە خەباتکارەکانە دەکەین کە دژی ئەو رژیمە دڕندەیە خەبات دەکەن.

ئەو رێکخراوەیە باسی لەوەش کردووە، ئێمە لە رابردوودا بەشیک لە بزووتنەوەی رزگاریی خوازیی خەڵکی کوردستان بووین و لە داهاتووش‌دا هەر بەردەوام دەبین و شانازی بە مێژووی خەباتکاریی خۆمانەوە دەکەین.

یاری‌کورد: رژیمی ئیسلامیی ئێران بە دوژمنی سەرەکیی خۆمان دەزانین
یاری‌کورد: ئێمە رژیمی ئیسلامیی ئێران بە دوژمنی سەرەکیی خۆمان دەزانین

دەقی بەیاننامەی رێخراوی یاری کورد، کە لە ماڵپەڕی ئەو رێکخراوەیدا بڵاو کراوەتەوە، لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:

رێکخراوی یاری کورد رێکخراویکە پێک هاتووە لە کوردانی یارسان(کاکەیی) و نوێنەرایەتی ئەو یارسانانە دەکات کە کوردن و خویان بە کوردستانی دەزانن.

یاری کورد کوماری ئیسلامی ئێران بە دوژمنی سەرەکی خوی دەزانێ و پشتیوانی ئەو هێزە شورشگیرانەی کوردستان دەکات کە دژی ئەو رژیمە درندەێە خەبات دەکەن بۆ مافی رەوای گەلەکەمان.

ئێمە ئەندامان و لاێەنگرانی یاری کورد لە رابردوو بەشێک بووین لە بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەمان و لە داهاتوویش هەر وا دەمینینەو و بە ئەو رابردوەش شانازی دەکەین و هیچ کات سەر بۆ بێگانە و داگیرکەر نەوی ناکەین.

یاری کورد تەنیا ٩ روژی لە بەر دەست ماوە بۆ کونگرەی ٢ی خوی، نەێاران و دوژمنانی یاری کورد چاویان بە ئەو کونگرەێە هەڵ ناێەت بۆێە لە هەموو لاێکەوە دەستیان داوەتە پیلانگیری و دژایەتی یاری کورد بۆ ئەوەی نەهێڵن کونگرەکەمان سەر بگرێ کە ئەوان باشتر بتوانن رژەی سەربازی بۆ ئەربابەکانیان بچن و پەرچەم ایران زەمین بەرز بکەنەوە و لە بەر ئاڵا هەزرەت هەستنە سەر پێ.

یاری کورد  لە بەر هەستیار بوونی ئەو بارو و دوخەی  کە ئێستا تێداێە لە برێک رۆن کردنەوە کە زۆریش پێویستە خوی دەپاریزێ و بێدەنگی هەڵدەبژرین هەتاکوو دوای کونگرە .

یاری کورد دوای کونگرە پیداچونەوە بە زۆر لە روداوەکاندا دەکات و لێدوانی دڵخوشکەرانە و راشکاوی خوی بۆ رای گشتی و کومەڵانی خەڵکی کوردستان بەڵاو دەکاتەوە.

.رێکخراوی یاری کورد

٢١.٧.٢٠١٦

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت