ڕۆژی كورد : به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ڕۆژی كورد گه‌یشتوون ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٣١ی جولای ٢٠١٦ له شاری هۆنەفۆس لە وڵاتی نۆروێژ و به ئاماده بوونی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ڕێكخراوی یاری كورد و هه‌روه‌ها به به‌شداریی به‌شێكی به‌رچاو له حیزب و ڕێكخراوه كوردستانیه‌كان كۆنگره‌ی دووهه‌می ڕێكخراوی یاری كورد به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به كاره‌كانی هێنا .
كۆنگره‌كه له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه واته ٣٠ و ٣١ ی مانگی جولای به‌ڕێوه چوو .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناو كۆنگره‌كه‌وه به ڕۆژی كوردی ڕاگه‌یاند :
له ڕۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌كه دا به به‌شداریی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی یاری كورد ، پاش باسێكی تێر و ته‌سه‌ل له پێوه‌ندی به ساڵانی ڕابردوو و كار و چالاكیه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه و به گشتی لێكدانه‌وه‌ی خاڵه به هێز و لاوازه‌كانی ڕێكخراوه‌كه ، هه‌ڵبژاردن بۆ دیاری كردنی ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری به‌ڕێوه چوو و ئه‌ندامان له ڕێگه‌ی ده‌نگدان و به شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك ، ١١كه‌سیان وه‌ك ڕێبه‌ریی ڕێكخراوی یاری كورد هه‌ڵبژارد كه ٩ كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ٢ كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی جێگر یا علل البدڵ دیاری كران .
رۆژی دووهه‌م و كۆتایی كۆنگره به به‌شداریی نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان ، سه‌ره‌تا به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی و دوژمن شكێنی ئه‌ی ڕه‌قیب و خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستی پێكرد ، دواتر په‌یامی ڕێكخراوی یاری كورد پێشكه‌ش به ئاماده بوان كرا .
له په‌یامی ڕێكخراوی یاری كورد دا وێرای ئاماژه دان به دۆخی ناله‌باری یارسانیه‌كان له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا ، و هه‌روه‌ها باسكردن له دۆخی كوردستان ، ئێران و ناوچه‌كه جه‌خت له‌وه كرابۆوه كه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه هه‌موو لایه‌نه كوردستانیه‌كان به‌رانبه‌ر به داگیركه‌رانی كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن ، له به‌شێك له په‌یامه‌كه دا باس له‌وه كرابوو كه ڕێكخراوی یاری كورد ئه‌وه‌ی گرینگیی تایبه‌تی پێده‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی له به‌ر چاو ده‌گرێ و ڕێكخراوه‌كه جیا له‌وه‌ی بایه‌خ به ئاینی یارسانی ده‌دا ، مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌رووی هه‌موو كار و بڕیار و به‌رنامه‌كانیه‌وه ده‌بێ ، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه درابوو كه ڕێكخراوی یاری كورد له‌و باره‌وه چۆن ده‌توانێ ڕۆڵ و كاریگه‌ری هه‌بێ ، له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ش دا داوا له حیزب و ڕێكخراوه كوردستانیه‌كان كرابوو كه یارمه‌تیده‌ری یاری كورد بن و هه‌موویان پێكه‌وه هاوده‌نگ و یه‌كگرتوو بن .
له‌و كۆنگره‌یه دا كه‌سایه‌تیی سیاسیی كورد عه‌بدوڵڵا حیجاب وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه تێیدا ئاماژه‌ی به ڕه‌سه‌نایه‌تی و كوردایه‌تیی یارسانیه‌كان كردبوو و هاوكات باسی له پێویستیی هاوده‌نگی و هاوكاری لایه‌نه‌كان بۆ یارسانیه‌كان كرد .
رۆژی دوهه‌می كاری كونگره ته‌رخان كرابوو بۆ به‌شداری پێكردنی میوانانی كۆنگره ، میوانانی كۆنگره‌ی دووهه‌می ڕێكخراوی یاری كورد له په‌یامه‌كانیان دا وێرای سه‌ركه‌وتن بۆ ڕێكخراوه‌كه ، جه‌ختیان له یه‌كگرتوویی و هاوكاریی هێزه كورد و كوردستانیه‌كان كرده‌وه ، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌میان پێداگریان له سه‌ر ئه‌وه كرد كه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانی ڕێكخراوی یاری كورد و سه‌رجه‌م یارسانیه‌كان بن .
له‌و كۆنگره‌یه دا نوێنه‌ری سێ لایه‌نی كوردستانی واته حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ، حیزبی دێموكراتی كوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران به ڕه‌سمی به‌شداریان كرد و په‌یامی تایبه‌تیان بۆ كۆنگره‌كه هه‌بوو كه به گشتی پشتیوانی خۆیان له یارسانیه‌كان و ڕێكخراوی یاری كورد ده‌ربڕی .