زیندانیەک بەهۆی فشاری دەروونیەوە لە رەجایی شار خۆی کوشت

0
1717

زیندانییەکی تەمەن ٣٢ ساڵ کە لە بەندی ٢ی زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە دەستبەسەریدا بوو، لە ئەنجامی گوشاری دەروونی‌دا هەوڵی خۆ کوشتنی دا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

ناوی ئەو زیندانییە تەمەن ٣٢ ساڵەیە هادی حاجی محەمەدی و کوڕی فەتاح راگەیاندراوە کە رۆژی رابردوو پاش ئەوەی هەوڵی خۆ کوشتنی دا، پاش چەند کاتژمێر مانەو ەلە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

ئەو زیندانییە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و لە بەشی “بلاتکلیف”ـەکانی بەندی ٢ی زیندانی رەجایی شاری کەرەج راگیرابوو.

زۆربەی کەسانی دەستبەسەر کراو لە بەندی ٢ی زیندانی رەجایی شاری کەرەج بەهۆی ناڕوونیی چارەنووسی دۆسیەکانیان تووشێ نەخۆشیی دەروونی هاتوون، کە ئەو زیندانییە تەمەن ٣٢ ساڵەیەش بەهۆی ناڕوونیی چارەنووسی و هۆکاری دەستبەسەر کرانی هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

ئەو زیندانییە بە بڕینی شادەماری دەستی خۆی، هەوڵی خۆکوشتنی دابوو کە بەهۆی لەبەر رۆیشتنی خوێنی لەڕادەبەدەر گیانی لەدەست داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت