دووهەمین پەناخواز لە ئوسترالیا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

0
1267

ئومید، پەناخوازی ٢٣ ساڵەی ئێرانی، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بە سیاسەتە تووندئاژۆکانی دەوڵەتی ئوسترالیا و وەک هەوڵێک بۆ گەناندنی دەنگی پەناخوازەکانی کەمپەکانی “پایۆئا گینەی نۆ”، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بەدوای ڕووداوی ئومید، ژنێکی سومالیاییش لە دووڕگەی نائۆرۆ و لە هەمان کەمپی ئومید، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، شایەتحاڵان دەڵێن ئەو ژنە نەمردووە بەڵام لە دۆخێکی یەکجار ئاڵۆزدا دایە و نالەبارە.

پیتێر داتۆن، وەزیری کۆچبەریی ئوسترالیا بە هەواڵدەریی فەڕانسەی ڕاگەیاندوو، ئەو ڕووداوە ڕۆژی دووشەممە ڕووی داوە و دۆخی ئەو کەسانەی کە لەو ئورودووگایە و لەو دورگە یەخسیر بوون، زۆر نالەبارە.

شایانی باسە کە دەوڵەتی ئوسترالیا بە قایق (لۆتکە) پەنابەرەکان بۆ ئەو دوورگە دوورە رادەگوازێ و تەریکیان دەکاتەوە.

شایانی ئاماژەیە کە تەنانەت دوای خۆسووتاندنی ئومید، ڕایگەیاند کە بە هیچ شێوەیک ئامادە نیە، پەناخوازەکان لەو دووڕگەیە بباتە دەرەوە و دوای ئەوەش وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ڕایگەیاند کە هێچ ڕووداو و کردەوەیەک نابێتە هۆکاری ئەوەی، سیاسەتی ئوسترالیا لەم بارەوە ئاڵ و گۆڕی تێدا بکرێت.

لە هەمانکاتێشدا دادگای کۆماری نائۆرۆ حوکمی داوە، بە پێی یاسای ئەو وڵاتە، کەمپەکانی ڕاگرتن و پاراستن و وەرگرتنی پەنابەرەکان، هەر هەموویان نایاسایین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.