کوردانی خوراسان

0
101

کوردەکانی خۆراسان بەشێک لە خەڵکی کوردن کە لە باکووری خوراساندا لە وڵاتی ئێران نیشتەجێن. بە شێوەزاری کرمانجی قسە دەکەن و لە ئێستەدا جەماوەریان دەگاتە یەک ملیۆن و پێنسەد ھەزار کەس. ئەم کوردانە لە سەردەمی شا عەباسی سەفەویدا لە لای ورمێوە بۆ خوراسان کۆچیان پێکراوە.
خەڵکی کورد لە مێژوودا تووشی ھەموو جۆرە ھێرشێک ھاتووە و لە ھەر جێگایەک کە ژیاوە دەستی بە پاراستنی خۆی کردووە. کۆچبەرکردنی گەلی کورد لە زێیدی خۆیان یەک لەو بابەتە گرنگانە بووە کە دوژمنانی گەل و خاکی کورد بەکاریان ھێناوە تا بتوانن شۆڕشی کورد تێک بدەن.
ژمارەیەکی بەرچاو لە کورد کە لە باکووری رۆژھەڵاتی ئێران دەژین کە بەناوی کوردانی خوراسان دەناسرێن و بە گوێرەی ئاماری حکومەتی ئێران ژمارەیان  زیاتر لە 2 ملیۆن کەسە. شارەکانی شێروان، بژنۆرت، قۆچان، ئەسفەرایین، مانە، سملقان، فارووج، ئاشخانە، شۆقان، چناران، دەرەگەز و بەشێک گەورە لە شاری مەشھەد و سەبزەوار و نێیشابوور کوردن. کوردانی تورکمەنستان کە ژمارەیان دەگاتە 500ھەزار کەس لە شارەکانی فیرۆزە، ئەشق ئاوای پایتەختی تورکمەنستان دەژین. لە سنووری ناوبەری پاکستان و ئەفغانستان و ئێرانیش نزیک یەک ملیۆن کورد دەژین. بەشێک لە عەشیرەتەکانی قارەمانی، زەنگەنە، کاوانی، سێویدی، پازۆکی، زەفەری، ئاماری، چەمیشگەزەک، تۆپی، حەیدەری، شادی، شامی، جەلالی، کەلھۆری و… لەم بەشەی رۆژھەلاتی ناوەراست دەژین. کورد لە خۆراسان لە رووبەری 75000 کیلۆمەتر چوارگۆشەدا دەژین.
چەند هۆکاری دوورخستنەوەی کورد بۆ خۆراسان:
*
لە ساڵی 1598 تا ساڵی 1601، دوایی شەڕی چالدوران بە مەبەستی بەرگری کردن لە سنوورەکانی رۆژھەلاتی ئێران لە سەردەستی شاە عەباسی سەفەویدا بۆ خوراسان دوور دەخرێنەوە. لەم ساڵانەدا 60,000 ماڵباتی کورد بەرەوە خورسان کۆچبەر دەبن.
*لە سەردەمی نادرشای ئەفشار کە بە پێی بەڵگە مێژووەکان پاشایەکی کورد بووە بە مەبەستی بەسەربازگرتنیان رەوانەی خوراسان کراون.
*دوو ئامانجی سەرەکی پەڕەوازەبوونی گەلی کورد و ئاوارەبوون و دوورخستنەوەیان، تێکشکاندنی شۆرەشی کورد و پاراستنی سنوورەکانی ئێران بووە.

Comments

comments

وەڵام بدەنەوە

پەیامەکەتان بنووسن
ناوی خۆتان لێرە تۆمار بکەن