لە شاری مەریوان، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند بەریوەچوو

0
749

یەکەم چەخماخەی دەست پێکردنی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دۆخی زیندانیانی سیاسی لە کوردستانی خۆرهەڵات، لێدرا.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری مەریوان لە کوردستانی خۆرهەڵات، شەوی شەممە ١٥ی جۆزەردان و بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی ئەم شارە لە پاکی شانۆ خۆپیشاندانیکی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو.

ئەو خۆپیشاندانە بەبۆنەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی هەنووکەیی محەممەد سدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان و جەعفەر عەزیم زادە و هەروەها قامچی لێدان لە کرێکارانی کانگەی ئاق دەڕە، بەڕێوە چوو.

بەشداربووان لەو خۆپیشاندانە، وێنەی محەممەدسدیق کەبوودوەند و جەعفەرعەزیم زادە و هەندێک وێنەی تریان بەدەستەوە بوو کە دەرخەری پێشێلکاریی مافی مرۆڤی کورد لەلایەن ڕژیمی ئیسلامییەوە بوو.

بەشداربووانی ئەو مانگرتنە داوای هەرچی زووتر گوێڕایەڵ بوونی کاربەدەستانی ڕژیم بە داواکارییەکانی کەبوودوەند و سەرجەم زیندانیانی سیاسی تری کوردیان کرد و قامچی لێدان لە کرێکارانی کانگای ئاقدەڕەیان مەحکووم کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.