پیاوێک لە گوندی قەرەقشڵاق ـی مهاباد خۆی کوشت

0
876

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “هاژە”، ئەمرۆ ئێوارە پیاوێک لە گووندی قەرەقشڵاقی مهاباد کوژراوە.

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی خۆجێی “هاژە” لە شاری مهاباد، ئەمڕۆ ئێوارە پیاوێکی تەمەن نزیک بە ٥٠ ساڵان بەناوی “کەماڵ  سوڵتانی”، خەڵکی گووندی قەرەقشڵاق ـی شاری مهابد بە تەقەی تفەنگی ڕاو کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گووندی قەرەقشڵاق بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند:” کەماڵ سوڵتانی کە خزممە ماوەیەک بووتووشی شڵەژانی دەروونی و خەمۆکی ببوو و ئەمڕۆ خۆی بە دەستی خۆی و بە تاپڕ خۆی کوشتووە”

ئێستا تەرمی ناوبراو لە پزشکیی یاسایی شاری مهابادە و لێکۆڵینەوە و پزشکیی تایبەتی بۆ دەکرێ”.

شایانی ئاماژەیە ئێوارەی شەممە 18 ی بانەمەڕی ساڵی 1395ی هەتاوی، کەسێکی خەڵکی پیرانشار بەناوی جەماڵ بازرگان لەلایەن  کەسێکی ماتۆڕسوارەوە لە کەمەربەندیی پیرانشار “جەماڵ بازرگان”ی بە کلاشنیکوف درا بەر دەستڕێژی گووللە و کوشترا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.